ئاسۆیەکی نزمۆکە
لێی دەبارێ بە فڕۆکە
ئاسۆ: کەناری ئاسمان، جێگەی هەڵهاتن و ئاوابوونی خۆر (فەرهەنگی هانبانە بۆرینە) ئاسۆیەکی نزمۆکە، مەبەستی لە جێگەیەکی نزمی ئاسمانە، لێی دەبارێ بە فڕۆکە، واتە: لە ڕێگەی هەورەکانەوە، بەفر دەبارێت، بەڵام مەتەڵەکە مەبەستی کە هێڵەکی ئارد بێژانەوەیە کە ئاردی پێدەبێژرێتەوە، هاتنەخوارەوەی ئارد بەناو کونی وردی هێڵەکدا، چووێنراوە بە بارینی بەفر، چونکە لە سپێتیدا لەیەک دەچن. وەڵام (هێڵەک) .[1]