دار لە داری سوار
پەتک هەوسار
ئاسن لە زار
مەبەست لە تەشییە (تەشی: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕستنی خۆری مەڕ یان مووی بزن بەکاردێت) دار لە دار سوار، مەبەست لە سەلکە تەشی و کلکە تەشییە کە پێکەوە لکاون، پەتک هەوسار، مەبەست لە داوی ڕێسراوە، ئاسن لە زار، مەبەست لە قولاپی تەشییە. وەڵام (تەشی) .[1]