زەردی زەردوویی شای زەردەخەنە
سەد سندووق لەسەر سندوقێک بەنە
زەردوویی: جۆرە نەخۆشییەکە تووشی منداڵ دەبێ، هەموو پیشتی زەرد هەڵدەگەڕێ، زەردی زەردوویی شای زەردەخەنە، مەبەست لە ڕەنگی گەنمەشامییە کە سەرتاپای زەردە و گەش و جوانە، سەد سندووق لەسەر یەک سندووق بەندە، واتە: دەنکەکانی گەنمەشامی دانەدانە لەسەریەک ڕیزبوون، شێوەیان وەکوو سندووق وایە. وەڵام (گەنمەشامی) . [1]