15 سانتیمێترە. زۆر وەک چۆلەکەپەرچەی سەر ڕەش دەچێ، بەڵام نێرەی گەورەتر و شاباڵی کەناری کلکی سپییە. سەری هەتا نزیک چاوی ڕەشە و بەرەو پاش ملی بۆر هەڵدەگەڕێ؛ هەروەها ملی سپییە. مێیەی ئاماڵ قاوەیییە و لە چۆلەکەپەرچەی سەر و لاجانک ڕەش گەورەترە. چاوی کاڵترە و ژینگەشی جیاوازە. باڕی ئەوە باڵندەیە وەکوو چۆلەکەپەرچەی سینگ ڕێ ڕێ دەچێ. بەڵام کلکی کورتترە و تووکی سەرکلکی پڕ ڕەنگترە. لەسەر دار و نێو باغ و باغاتان بەتەنیا دەژی و لە چڵووکی دامێنی داران هێلانە دەکا. هاوینان زۆر هەیە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=444170&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ گوێگرتن لە دەنگی چۆلەکەپەرچەی چاو سپی=KTML_Link_External_End=
#فەرهەنگی باڵندە#
#ئەحمەد بەحری#