ئەڕۆم لە نەبڕاوی
دێنم لە نەڕوواوی
سواربم لە نەزاوی
لە بنەچەدا سێ مەتەڵەکە و لەیەک دێڕ هۆنراوەی فۆلکلۆریدا کۆکراوەتەوە، ئەڕۆم لە نەبڕاوی، مەبەست لە ڕێگەیە، هەرچەندە پێیدا بڕۆی کۆتایی نایەت و نابڕێتەوە، دێنم لە نەڕوواوی، مەبەست لە خوێیە کە ناڕووێنرێ، سواربم لە نەزاویی، مەبەست لە ئێسترە کە توانای زۆربوونی نییە. وەڵام (ڕێگە، خوێ و ئێستر) .[1]