ئەسپیش هەیە لە دەم زییە
ئالیک دەخوا و بن بڕ دەکا
مەبەست لە ئاشی ئاوگەڕە کە لە دەم چەم و جۆگاکاندا درووستدەکرێ، ئەو جێگایانەش زی لێدەڕووێ، (زی: دەوەنێکی دڕکاوییە، لە دەم چەم و جۆگاکاندا بە سرووشتی دەڕووێ) ئالیک دەخوا و بن بڕ دەکا، واتە: هەر چەند دانەوێڵە بکرێتە ئاش هەموو دەهاڕێ و هیچی ناهێڵێتەوە، دانەویڵە بە ئالیک بەراوردکراوە. وەڵام (ئاشی ئاوگەڕ) .[1]