ناونیشانی بابەت: بۆتۆکس بۆ عارەقکردنەوەی بنباڵ
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
زیادەڕۆیی لە عارەقکردنەوەی بنباڵدا، دۆخێکە ئەو کەسانە توشی دەبن کە عارەوی زۆر دەکەنەوە بە ڕێژەی چوار ئەوەندەی کەسی ئاسایی، ئەمەش بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی گەرمی لەشی بە شێوەیەکی سرووشتی.
بۆیە لە ڕێگەی کاریگەرییەکانی بۆتۆکسەوە دەتوانرێت ڕێگری لە عارەوکردنەوەی زۆری بنباڵ بگیرێت کە بۆ ماوەی نزیکەی 2 ساڵ چارەسەری دەکات.
$سودەکانی بۆتۆکس بنباڵ$
1- کاریگەرییەکانی نایابە.
2- ئازاری نییە و ئازار درووست ناکات.
3- کاریگەرییەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.
4- ئەنجامەکانی نایابە بە بەراوەرد بە نەشتەرگەری.
$بۆتۆکسی بنباڵ چۆن ئەنجام دەدرێت$
ئەنجامدانی بۆتۆکس بۆ عارەقکردنەوەی بنباڵ پڕۆسەیەکی ئاسانە، کە بنباڵ سڕدەکرێت بە کرێمی تایبەت بە سڕکردن بۆ ماوەی کاتژمێرێک بۆ کاتژمێرێک و نیو، دواتر شوێنەکە بە تەواوی پاکدەکرێتەوە، دواتر بە دەرزی تایبەت و زۆر باریک دەرزیڕێژدەکرێت بە بۆتۆکس.
لە سەرەتادا کەمێک سور دەبێتەوە و دەئاوسێت شوێنەکەی، بەڵام دوای 5 ڕۆژ ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەردەکەوێت و پاش دوو هەفتە بە تەواوەتی ئەنجامی کۆتایی دەبینرێت. [1]