ناونیشانی بابەت: چۆن پێستمان بپارێزین لە وەرزی زستاندا؟
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
چەند ڕێنماییەکی گشتیتان پێدەڵێم بۆ ئەوەی پێستتان بە جوانی بمێنێتەوە لە کاتی سەرما و زستاندا.
$گرنگترین ڕێنماییەکان ئەمانەن:$
1- سابون دەمووچاو وشک دەکاتەوە، دەتوانن ئەو پاککەرەوە شلانە بەکاربهێنن کە خاڵییە لە بۆن.
2- شێدارکردنی پێستتان لە ڕێگەی کرێمی تایبەتەوە، تایبەت دەستەکان و ناوچەوان و سەر ڕومەتەکان.
3- کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی ئەلکهولی تێدایە، بۆ ئەوەی پێستتان وشک نەکاتەوە.
4- لێوەکانتان بەردەوام چەور بکەن، چونکە تەڕی لێو لە ڕێگەی زمانەوە و پاشان بەرکەوتنی هەوای سارد دەبێتە هۆکاری قڵیشانی لێوتان.
5- خواردنی ئەو خۆراکانەی پێستت دەپارێزێت لە وشکبوون، وەک ڕۆنی ماسی و ڕۆنی تۆی کەتان و ئەوانەی ئۆمێگا 3 و ئۆمیگا 6ی تێدایە.
6- ئاو خواردنەوە بە ڕێژەیەکی زۆر، وا دەکات پێست وشک نەبێتەوە و هەمیشە تەڕ دەرکەوێت.
7- کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاوی گەرم، چونکە کاتێک ئاوی گەرم بەکاردەهێنیت بۆ ماوەیەکی زۆر و دواتر دەرەوە ساردبێت، پێست سوردەبێتەوە و دەخورێت. [1]