دوو سوار هاتن تەتەری
بایز ئاغای لەسەری
دەندووک درێژ نۆکەری
مەبەست لە قابلەمە و کەوگیرە، دوو سوار هاتن تەتەری، (تەتەر: بە شتێک دەوترێ کە زۆرخێرا بڕوات) مەبەست لە قابلەمەیە، بایز ئاغای لەسەری، مەبەست لە سەری قابلەمەیە، دەندووک درێژ نۆکەری، مەبەست لە کەوگیرە. (کەوگیر: کەوچلێکی کلک درێژی کونکونە، بۆ تێکدانی برنج بکاردێ) . وەڵام (قابلەمە و کەوگیر) .[1]