پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
کاتەلۆنیای کورد
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
عەبدولحسێن شەعبان

کاتێک پەڕڵەمانی کاتەلۆنیا (لە 09-11-2015) بڕیارێکی دەرکرد کە پڕۆسەی Prossec دەستپێبکات بە مەبەستی دامەزراندنی کۆماری سەربەخۆی کاتەلۆنیا و کاتێکی بۆ دیاری کرد کە ماوەی 18 مانگدا بوو واتا (ساڵی 2017) ، لێدوانەکانی چەند بەرپرسێکی کوردم هاتەوە یاد لە سەروویانەوە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە سەربەخۆیی بەپێی مافی چارەی خۆنووسین، کە ئەمەش پرسێکە هەموو جارێ کە قەیرانی نێوان بەغدا و هەولێر سەرهەڵدەدات، ئەمیش دێتەوە گۆڕێ.
جا ئەگەر ئاستی داخوازی دامەزراندنی کۆماری کاتەلۆنیا لەم چەند ساڵەو مانگانەی دواییدا بەرزبووبێتەوە بەهۆی هەڵکشانی قەیرانی ئابووری لە ئیسپانیا، ئەوا داخوازی بە سەربەخۆبوونی کوردستان و دامەزراندنی قەوارەیەکی تایبەت بەخۆی لەگەڵ هەڵکشانی قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری لە ئێراق زۆرتر بەرزبووەتەوە، نەخاسمە دوای دەسەڵاتی داعش بەسەر پارێزگای موسڵ و نزیکەی سێیەکی خاکی ئێراق.
دوو فاکتەر پاڵیان بە کاتەلۆنییەکانەوە ناوە لەو داخوازییەیاندا زیاتر گەرموگوڕبن، یەکەمیان مێژووییە پەیوەستە بە ناسنامە و تایبەتمەندیی ڕۆشنبیریی کاتەلۆنیا، بە تایبەتیی زمان، دووەمیان ئابوورییە، چونکە کاتەلۆنیا کانتۆنی شەشەمە لەو حەڤدە کانتۆنەی ئیسپانیا دەوڵەمەندترە، بەڵام پشکی ئەو لە خێروخۆشی خزمەتگوزارییەکان و خۆشگوزەرانی کەمترە، لە کاتێکدا کە 20%ی پوختەی داهاتی نەتەوەیی لەوێوە دێت، تەنانەت ڕووبەرەکەی لە 6%ی وشکایی خاکی ئیسپانیا ڕەت ناکات و ژمارەی دانیشتووانیشی حەوت ملیۆن و نیوەو 15%ی دانیشتووان پێکدەهێنن.
پەڕڵەمانی کاتەلۆنیا بڕیارێکی دەرکرد بە دامەزراندنی کۆمارێکی سەربەخۆ بۆ کاتەلۆنیا بە زۆرینەی 72 پەڕڵەمانتار لە کۆی 123 ئەندام، بەپێی بڕیارەکە نابێت لەمڕۆوە پەڕڵەمانتەرانی کاتەلۆنی گوێڕایەڵیی دامەرزاوەکانی دەوڵەتی ئیسپانیا بکەن، بەتایبەتیش بۆ دادگای دەستووری، بەڵام ئەوەی دوایی ئەم بڕیارەی بە پێچەوانەی دەستوور لە قەڵەم دا، بۆیە پابەندبوون بە جودابوونەوە، بە یاخیبوون هەژماردەکرێت، بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ماریانۆ ڕاخۆی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ڕێگەنادات کاتەلۆنیا جیابێتەوە، بڕیارەکەی پەڕڵەمانی کاتەلۆنیای بە سووکایەتیکردن بە دامەزراوەکانی دەوڵەت و هەوڵدان بۆ هەرەسهێنانی دیموکراسی لە قەڵەم دا.
شایەنی باسە کانتۆنی کاتەلۆنیا کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا و ڕووبەرەکەی 32.106 کیلۆمەتر دووجایەو لە چوار پارێزگا پێکدێت، بارسلۆنا کە ژمارەی دانیشتووانی پێنج ملیۆن و 511 کەسە، وێڕای پارێزگاکانی جرندە و لاردە و تەراگۆنا، کاتەلۆنیا بۆ یەکەم جار هێزە سەربەخۆخوازەکانی لە دوا هەڵبژاردنی پەڕڵەماندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
هەرێمی کاتەلۆنیا لە ساڵی 1931و لە سەردەمی کۆماری دووەمی ئیسپانیا ئۆتۆنۆمی وەرگرت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پشتیوانی لە کۆماریخوازەکان کرد لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا و سیاسەتی دەسەڵاتخوازی فرانسیسکۆ فرانکۆ دوای ساڵی 1936 و بەردەوامبوونی تا کۆچی دوایی لە 1976 مافی کاتەلۆنییەکان و داخوازییە ڕەواکەیان دووچاری پشتگوێ خستن ونکوڵی لێکردن بووەوە، ئەمە وێڕای پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، کاتێک ڕێگە گیرا لە بەکارهێنانی زمانی کاتەلۆنی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و بۆنە گشتییەکاندا، هەروەها سەرۆکی ئەو کاتەی کاتەلۆنیا بە تۆمەتی ( یاخیبوونی سەربازی) لە سێدارە درا. بەڵام لە ساڵی 1979 جارێکی دیکە کار بە یاسای ئۆتۆنۆمی کرایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کاتەلۆنیا هەردەم هەستی بە ستەملێکردن دەکرد، بە تایبەتیش ڕێگەنەدان بە پیادەکردنی ئەو مافەی داوای دەکرد، کە بریتی بوو لە وە دەستهێنانی باجەکانی، شانبەشانی هەردوو هەرێمی باسک و ناڤار ئەویش دوای دابەشکردنی وڵات بۆ 17 هەرێم.
تێکچوونی ڕەوشی ئابووری لە سەرتاسەری ئیسپانیا ڕەنگدانەوەی نەرێنی بۆ سەر هەرێمی کاتەلۆنیای لێکەوتەوە، کە دانیشتووانەکەی هەست بە شکست بکات لە کاتێکدا کە مەرجەکانی چاودێریی تەندرووستی و ئاستی پەروەردە و خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە کەمیی کردووە، بۆیە بەهۆی ئەو بارودۆخە مەیلی هەستی نەتەوەیی بەرزبووەوەو پابەندبوونی کاتەلۆنییەکان بە ناسنامەو تایبەتمەندییەکانی نەتەوەیی و زمان و ئینتیمای یەکگرتوویان زۆر هەڵکشا. مەڵبەندیی توێژینەوەکانی بیروڕا چەندین ڕیفڕاندۆمی کردووە کە دەریانخستووە ئارەزووی سەربەخۆیی زۆر زیاتر بووە، لە ساڵی 2005دا ڕێژەی پشتیوانیی بۆ سەربەخۆیی 13.5% بوو، بەڵام لە ساڵی 2012 ڕێژەکە گەیشتە 34% لە میانی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەماندا، لە کاتێکدا لە نیوەی دووەمی ساڵی 2014دا گەیشتە 40.5%. یەکێک لە هۆیەکانی بەرزبوونەوەی شەپۆلی سەربەخۆبوون لە شانشینی ئیسپانیا سیاسەتەکانی (ڕاخۆی) ی سەرۆک وەزیرانە لەوەتەی ئەم پۆستەی وەرگرتووە لە ساڵی 2011 و بەپیرەوەهاتنی داخوازییەکانی یەکێتیی ئەوروپا ئەویش بە گرتنەبەری میتۆدی دەستگرتن بەهۆی قەرزە کەڵەکەبووەکان.
لە نۆی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا واتا لە ساڵی 2014 دا ڕیفڕاندۆمێک بۆ مافی چارەی خۆنووسین»هەتا ئەگەر بە شێوەیەکی ڕەمزییش بێت» ئەنجامدرا، ئەنجامەکەی بریتی بوو لەوەی کە 81% ڕازی بوون بە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، هەروەها 10% ڕازی بوون کە جیاببنەوە، بەڵام بێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت، بەو هۆیەوە لێپرسینەوە لە ئارسۆر ماس سەرۆکی کاتەلۆنیا کرا و لەوەتەی مانگی کانوونی یەکەمی 2014 زنجیرە لێکۆڵینەوەیەکی لەگەڵدا کرا، لەبەر ئەوەی دژی دەسەڵاتەکانی یاسای وڵات وەستابووەوە.
ئایا بڕیاری پەڕڵەمانی کاتەلۆنیا لە 9ی تشرینی دووەم (ئەم مانگە) ی ساڵی 2015 دەبێتە کۆتایی پرسەکە، یان قەیرانێکی گەورەتر و مەترسیدارتر هەیە وەک ئاگری ژێر خۆڵەمێش هەڵدەچێت؟ دەکرێت هەڵوێستە لەسەر سێ سیناریۆ بکەین تایبەت بە ئاییندە، کە دەشبێت بۆ کوردیش بە هەمان شت بێت لە وادەیەکی زۆر نزیکدا.
سیناریۆی یەکەم: بریتییە لەوەی حکومەتی مەدرید مل بدات بۆ داواکارییە دارایی و ئابوورییەکانی هەرێمی کاتەلۆنیا، بەمەش دەکرێت ڕاگەیاندنی بیرۆکەی سەربەخۆیی تەواو لەلایەن کاتەلۆنییەکانەوە دوابکەوێت، یان دوابخرێت، بەتایبەتیش لە کاروباری ئابووری و دارایی و ئاستێکی باڵای سەربەخۆیی ئابووری، هەروەها لە هەموو کایەکاندا بێ جیاوازی، دەکرێت ئەم بیرۆکە کاتەلۆنیایە هیی کوردیش بێت، بەواتای ئەوەی کە بەغدا سەربەخۆییەکی ئابووری و دارایی بداتە هەرێم و کێشەکانی نەوت لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و گەیشتنی داهات بۆ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت، هەروەها چەندین کێشەی دیکەش بە ڕێگای ئاشتییانە چارەسەر بکرێت لەوانە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، هەتا ئەگەر ئەم چارەسەرانە پلانێکی درێژخایەنیشی پێویست بێت، دیارە ئەمەش پێویستی بە سەقامگیری و سازانی سیاسی و ڕزگاربوون لە داعش و دار و دەستەکانی هەیە.
سیناریۆی دووەم: بریتییە لەوەی کە مەدرید پرەنسیپی مافی چارەی خۆنووسین بۆ کاتەلۆنییەکان پەسەند بکات و بۆ ئەم مەبەستەش ڕیفڕاندۆم ئەنجام بدات، ئەنجامەکەشی بۆ کورد هەر وایە بە مەبەستی سەربەخۆبوون، لێرەشدا پێویستە وتووێژو دیالۆگی سەرتاسەری دەست پێبکرێت تایبەت بە وردەکاری و ماف و ئەرکەکان و ئاسۆی ئاییندە لە ڕێی ڕێکەوتننامەیەکی گشتی و بەچاودێریی نێودەوڵەتی لەگەڵ پاراستنی بەڵگەنامەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
سیناریۆی سێیەم: مەدرید هەروەک بەغدا پرەنسیپی مافی چارەنووسین ڕەتبکاتەوە و بە ڕیفڕاندۆم و ئەنجامەکانی قایل نەبێت، لێرەشدا کاتەلۆنییەکان و کورد لە یەک لاوە سەربەخۆیی ڕابگەیەنن، بەمەش گەشتێکی سەختی کێشە و تەحەددییەکان دەست پێ دەکات، ئەگەر پەیمانی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا دڵنیایی بدەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانە، ئەوا ڕەوشی ئیقلیمی لە ئێراق بەتایبەتیش دراوسێکانی هاندەری ئەم هەنگاوە نییە، لەوانە ئێران و تورکیا، لەبەر ئەوەی کێشەی کوردییان هەیە، بەڵام چارەسەر تایبەت بەم پرسە ناگاتە ئەو ئاستەی کە دۆخی ئێراق پێی گەیشتووە.
ئەوەی دووچاری ئەو سێ سیناریۆیە دێت، بریتییە لە کۆمەڵێک کێشە و ئاڵۆزی چ لەلایەن دەوڵەتە ڕەسەنەکەوە بێت، یان لە هەرێمە سەربەخۆکانەوە، نەخاسمە لە بوارە ئابوورییەکانیان و توانای مامەڵەکردن لەگەڵ بارگرانیی بارودۆخی هەنووکەیی و ئاییندە پەیوەست بە خەرجیی گشتی کە حکومەتی فیدڕاڵ لەئەستۆی دەگرێت، بەتایبەتیش بودجەکانی بەرگریی سەربازی و نوێنەرایەتیی دبلۆماسی و دامەزراوەکانی ژێرخانی ئابووری، ئەمە سەرەڕای توانای دەربازبوون لە ئەرێنییەکانی بازرگانی نێوان هەرێمەکان و دەوڵەتی فیدڕاڵ، ڕەنگە ئەو جۆرە کێشانە زۆر بە شێوەیەکی کاریگەرو بەهێز بەتایبەتیی لە سەروبەندی ڕاگەیاندنی سەربەخۆییدا سەرهەڵبدەن.
لە کاتەلۆنیا ئەوەی دەگاتە مەدرید بریتییە لە 49 ملیار دۆلار، لە کاتێکدا ئەوەی لەنێو هەرێمدا خەرج دەکرێت دەگاتە 35.4 ملیار دۆلار و زیادەکە لە 13.6 ملیار زیاتر دەبێت کە لە هەرێمەکانی دیکەو دانەوەی قەرزەکانی ئیسپانیادا خەرج دەکرێت، بەڵام لە ئێراق 17%ی داهات پشکی هەرێمی کوردستانە، کەواتە دەبێت وێنای چی بکەین کاتێک ئەم پشکە لە هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت، بۆیە تەنانەت پەکخستنی بەشێکی یان دواخستنی پێدانی ئەو پشکە قەیرانێکی مەترسیداری لە کوردستان هێنایە ئاراوە و هەڕەشەی بۆ سەر وەبەرهێنان درووستکرد، ئەمەش شتێکە کە پێویستە بیری لێبکەینەوە.
ڕیفڕاندۆمی ڕەمزیی کاتەلۆنیا، هەروەها پێشتریش ڕیفڕاندۆمی ڕەمزیی کوردستان کە 98%ی دەنگی پشتگیریی بەدەستهێنا، چەند پرسیارێکی ئاڵۆزو قورس و ئەگەری سەختی لێکەوتەوە، ئەو پرسیارە کراوانە تایبەت بە ئاییندە هیچ وەڵامێکی یەکگرتوویان بۆ نییە، ئەمە جگە لەو مەترسییانەی کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە، ئەمەش شتێکە لە کوردەوە خراوەتەڕوو، لێدوانەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەیلوولی 2015دا ڕوون و ئاشکران، کاتێک کورد دووپاتیان کردەوە کە دەستیان کردووە بە هەڵێنانی هەنگاوگەلی ڕاستەقینە بۆ سەربەخۆیی و هەر بەم ئاڕاستەیەش بەردەوام دەبن، بەڵام زۆر واقیعی بوو کاتێک ئاماژەی بەوە کرد کە زەحمەتە کاتێکە دیاریبکرێت.
ئەم جۆرە لێکدانەوەیە ئاییندەی هەردوو هەرێمی کاتەلۆنی و کوردی کە پڕ لە کێشەی ئابووری و ململانێی هەنووکەیین خستە بەر باس و گفتوگۆ، بەتایبەتیش یەکتربڕین و تێکهەڵکێش لەگەڵ فەرمانگە سیاسی و یاساییەکانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەوانەش نەتەوە یەکگرتووەکان، لێدوانەکانی بان کی مۆنی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یکگرتووەکان وروژێنەرو سەیر بوون، کاتێک وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان جودابوونەوەی هەرێمی کاتەلۆنیای لە ئیسپانیا لەیەک لاوە بە ڕەوا نازانێت.
شایەنی باسە دادگای دادی نێودەوڵەتی لە 24ی تەمموزی 2010 ڕای خۆی لەمەڕ سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ ڕاگەیاند، بەوەی کە ئەم سەربەخۆییە پێشێلی یاساکانی نێودەوڵەتی ناکات، هەروەها خودی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕازی بوو لەسەر جودابوونەوەی باشووری سوودان لە ڕیفڕاندۆمێکی میللیدا کە باشوورییەکان زیاتر لە 95%ی دەنگەکانیان وەک پشتگیریی بەدەست هێنا، دواتر نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ساڵی 2011 دانی بە دەوڵەتی باشووری سوودان نا، هەر خودی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بڕیاری دا دەوڵەتی تەیمووری ڕۆژهەڵات دابمەزرێت دوای جودابوونەوەی لە ئەندەنۆسیا ساڵی 2002، هەر ئەویش بوو پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسڕائیل کرد بەپێی بڕیاری کۆمەڵەی گشتی ژمارە 181ی ساڵی 1947، وەک سەرپێچییەک لە بەڵگەنامەو مەبەست و ئامانجەکانی، لە کاتێکدا کۆمەڵەی گشتی لە دۆخی ئاساییدا ڕازی دەبێت بە مامەڵەکردن لەگەڵ بڕیاری ژمارە 2625 کە لە 24ی تشرینی دووەمی 1970 دەرچووە، کە بڕیاری ژمارە 1514ی تێپەڕاند بە پاکتاوکردنێکی کۆڵۆنیالی کە لە 15ی کانونی یەکەمی 1960 دەرچووە، ئەمەش لە ناوەرۆکدا نەک تەنیا کۆتایی هێنان بوو بە کۆلۆنیالیزم، بەڵکوو بەدیهێنانی داخوازیی ماف و ئازادیی گەلان بوو لە دیاریکردنی چارەنووسیان.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 258 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-11-2015 (10 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: عەرەبی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 11-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 25-12-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 258 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
شاناز
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
27-01-2009
هاوڕێ باخەوان
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
04-08-2024
کشمیر کەریم
کەمال غەمبار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
شاناز
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!