با لە کوێوە بێ، ئەو لەوێوە شەن دەکا.
بە کەسێک ئەوترێ کە بەپێی ڕۆژگار، لە کوێوە بەرژەوەندی بێ، ڕوو لەوێ دەکا. لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا هەر کەسە و لە هەوڵی بنیاتنانی ژیانی تایبەتیی خۆیدایە، هەندێک کەس هەن، بەرژەوەند پەرستن، بەپێی ڕۆژ لە چ جێگە و شوێنێکەوە هەست بکەن بەرژەوەنیان هەیە، دەست بە ماستاوکردن دەکەن.[1]