بەردی خۆی لە تاڵگی خۆی.
تاڵگ: تاڵیشک، جۆرە گیایەکە تامی کەمێک تاڵە و کەو حەزی پێدەکات (فەرهەنگی خاڵ) بە کەسێکی داماوی نەزان ئەوترێ کە کەمێک مڵک و ماڵی هەبێت، کەسێکی فێڵباز بە ماڵەکەی خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکات، لەو مامەڵە و سەودایەدا، بڕێکی باش قازانجی لێوەرگرێت. هەروەها چۆن تاڵیشک تاڵە و کەو ئارەزووی دەکات، بەوشێوەیە خاوەنماڵ، خۆشحاڵ بێت.[1]