ناو: فەرهاد
نازناو: حەیدەری گۆران
ناوی باوک: سەیفەدین
ساڵی لەدایکبوون: 1973
شوێنی لەدایکبوون: #کرماشان#
$ژیاننامە$
فەرهاد حەیدەری گۆران ناسراو بە فەرهاد ح گۆران، نووسەر، پسپۆری زمان و ئەدەبیاتی فارسی، لێکۆلەر و دوکیۆمنت کاری کوردی #یارسان#، خەڵکی ناوچەی #دالاهو#ی سەر بە پارێزگای کرماشان لە #ڕۆژهەلاتی کوردستان#، یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکان و کاریگەرەکانی دوو دەهەی ڕابردووی ئەدەبیاتی ئێرانە کە بە هەر دوو زمانی کوردی ناوەڕاست و فارسی پەڕتووک و توێژینەوە دەنووسێت. لەم نووسەرە تا ئێستا چوار پەڕتووکی ڕۆمان بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاوبووەتەوە، هەروەها پەڕتووکێک تایبەت بە نووسراوەکان و فەلسەفەی ئایینی یارسان (کاکەیی) بە ناوی (حقیقت و شادمانی) بە زمانی فارسی بڵاوبووە.
فەرهاد ح گۆران، لە ئێستادا (2023) سێ پەڕتووکی لە چاوەڕوانی چاپ و بڵاوبوونەوەیە و بەمزووانە دەگاتە دەستی خوێنەران.
بەشێک لە نووسین و پەڕتووکەکانی ئەم نووسەرە کوردە بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، سویدی، عەرەبی، پۆلەندی وەرگێڕاوە. لە پەڕتووکە بەناوبانگەکانی دەتوانین ئاماژە بە ڕۆمانی ( نفس تنگی) بکەین کە لە سێ بەرگ پێکهاتووە. (کوچ شاماران) وەک بەشی سێیەمی پەڕتووکی (نفس تنگی) دەناسرێت. ڕۆمانی (نفس تنگی) لە ساڵی 2015 فازیل مەحموودەوە وەرگیڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی و لەلایەن ماڵی وەفایی چاپ و بڵاوبووەتەوە.
فەرهاد گوران بێجگە لە پەڕتووکەکانی، خاوەن چەندین وتار و چیرۆکە و لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی و مێژوویی-ئایینیە کە لە گۆڤار و بڵاوکراوە بەناوبانگەکانی ئێران چاپ و بڵاودەبیتەوە. لە پەڕتووک و نووسینی فەرهاد ح گۆران، کوردبوون و ژانی جینوساید و کۆمەڵکوژی کورد لەلایەن دوژمنانەوە بە ڕوونی دیارە و بووتە هەوێنی ژیانی ئەدەبی و نووسینی.
=KTML_Bold=بەرهەمە چاپ کراوەکانی نووسەر:=KTML_End=
ڕۆمانی نفس تنگی، بە زمانی فارسی، چاپەمەنی اگاە.
ڕۆمانی کوچ شاماران، بە زمانی فارسی.
کلام یارسان و کارکرد استعارە، بە زمانی فارسی.
افسانەی رنگ های دونادون، بە زمانی فارسی.
سە گانەی کوچ، بە زمانی فارسی.
[1]