حەفتت ببێ بە بوون، یەکت نەبێ بە چوون.
حەفت: مەبەست لە ژمارە حەوتە، ئافرەت حەوت جار منداڵی ببێ، بەئاستی منداڵ لەبارچوونێک ئازاری نییە. واتە: لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا و لەناو خێزاندا دایباب چەند منداڵی سەلار و باشیان ببێت کە جێگەی سەربەرزیانە، بە ئەندازەی منداڵێکی لاسار و لابار پێگەی کۆمەڵایەتی خێزان ناهێنێتەخوار.[1]