لەمیانی ئەو بەسەر کردنەوەیەدا هەریەک لە شێخ ئەحمەد حەمە کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی ، لیوا ڕوکن عومەر ساڵح سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی 70 ، لیوا ڕوکن مەریوان محەمەد فەرماندەی هێزەکانی پشتیووانی دوو ، سەرخێڵ کەمال لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاساییشی هەرێم یاوەریاندەکرد لەلایەن موقەدەم دیار عومەر جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان بەگەرمی پێشوازییان لێ کرا و دوای لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان دەست خۆشی لێکردن کە وەک هێزێکی تۆکمە و بە دسپلین بەردەوام و ڕۆژانە لە هەوڵدان توانای سەربازی خۆیان پێشبخەن کە جێگای ئومێدن بۆ هەموولایەک .
دواتر #بافڵ تاڵەبانی# بەشداری خوانی بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگەکانی هێزی کۆماندۆی کوردستان کرد. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 973 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!