ناونیشانی بابەت: یادەوەریەک بۆ کارێکی کوردانە و شۆڕشگێڕانە لە بەرلین دا
=KTML_Bold=وێنەکە فەرید فەیلی ڕەوان شادە لە قونسڵی ئێراقیدا=KTML_End=
ساڵ 1984 گەر هەڵەنەبم مانگی 5 یان شەش بوو ،
لە شاری بەرلین، ماوەیەک پێش گەڕانەوەی من و کاکە شەماڵی ڕەوان شاد بۆ کوردستان هەواڵیان پێداین ، کە کۆمەڵێک گۆرانی بێژو موزیک ژەنی ئێراقی هاتوونەتە ئەڵمانیا و لە شاری بەرلینین، لەگەڵیاندا کۆمەڵێک گۆرانی بێژی جاش و زوورنا ژەنی کوردیشیان لەگەڵدایە ، هاتوون لە بەرلین ئاهەنگ بگێرن ، لەژێر ناوی (بەراوردکردن لەنێوان موزیکی ئێراقی و ئەڵمانی) بۆئەم کارە لە چەند شوینێک ئاهەنگ دەگێرن بەڵام چەقی کارەکە ئەکادیمیای هونەر و مۆزیکی ئەڵمانیایە لەبەرلین ، دەمانزانی کە کۆمەڵێکی زۆر لەموزیک ژەنان و هونەرمەدان و خەڵکێکی زۆری ئەکادیمی و ڕۆشنبیرانی ئەڵمانی بەشداری ئەم ئاهەنگە دەبن ، ئاهەنگەکە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت ، کە تیایدا گورانی موزیکی ئێراقی وکوردی پێشکەش دەکەن ، لە ژیرناوی بەراوردکردنی هونەری موزیک وگۆرانی ئێراقی و ئەڵمانیدا ، لەم ڕیگەیەوە ئێراق دەیەویت ڕووی ڕەشی خۆی سپی بکاتەوەو پڕۆ پاگەندە بۆ دیموکراتییەت و بەشداری کورد و مافی کورد بکات لە ئێراقدا ، لە کاتیکدا بەعس و سەدام ئێراقیان تووشی شەریکی ناهەموار کردبوو ، ڕۆژانە دەیان مەیت دەهێنرایەوە بۆ کەس وکاریان سەدانیش بێسەرو شوین بوون ، کوردیش لە ژیر دەسەڵاتی فاشتی داگیرکەردا لەخراپترین ژیاندا دەیگوزەراند و دە چەوسێنرایەوەو هەڵواسین وسێ کوچکەکەی بەعس دیاری کوردبوون (بەعەرەبکردن تەرحیل و تەبعیس) کوردستانیش ویراندەکرا ، بەداخەوە کە لەو کاتەدا یەکیەتی نیشتمانی لە گەرمەی دان و ستاندا بوو لەگەڵ سەدام وبەعسدا ،
بریارماندا دژ بەم ئاهەنگیرانە کارێک بکەین وهەوڵبدەین کە نەکریت ، یەکەم ئێوارە تەنیا خۆمان، ڕێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد (Sokse) (کە سەر بە پاسۆک بوون هەستاین بەکارەکە) ، ئاهەنگەکە لە کڵێسەی سریانی ئێراقی، کە دەکەوێتە سەر شەقامی پۆتس دامەر، لەدەرەوەی کڵێسەکەدا ، لە بەردەم دەرگای چوونە ژورەوەدا وەستاین بە شیعارات و بەیاناتەوەو داوامان لە قەشەو خەڵکانی کڵێسە کەکرد کە بەشدارنەبن پێمان وتین کە تاوانە ئەوان لەژێردەسەڵاتی سەدامدا وەها کاریک ڕێکبخەن بەشی زۆری بەشداربووان عەرەبیان دەزانی ،
ئەوان لە ژورەوە ئاهەنگیان دەگێرا بۆ کرستیانەکان ، لەبەر ڕێزمان بۆ کڵێسە نەچووینە ژورەوە ، بۆ بەیانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و حیزبی شیوعی ئێراقی ودەعوەی شیعیدا قسەمان کرد کە ئێوارەکەی لە ئەکادیمیای هونەری بەرلین دەست دەکەن بە ئاهەنگەکەو سێ ڕۆژ دەخایەنێت ، دەبێت هەوڵی تێکدانی ئەو ئاهەنگە بدەین ، هەر چوارلا پارتی، پاسۆک شیوعی، دەعوە ڕێکەوتین بۆ تێکدانی کارەکە ، بەیانێکمان بە ئەڵمانی نووسی بەخواستی هەر چوارلامان، کە تیایدا باسی ڕژێمی گۆر بەگۆر دەکراو کوشتن و وێرانکردن و جەنگە بەد ناوەکە، تاوانەکانی دەسەلاتە فاشیەکە بەرانبەر بە کورد و شیعە، جەنگی ئێراق وئیران کەماڵویرانیە بۆ هەموو گەلی ئێراقی ، لەگەڵ کۆمەڵێک نووسین بە ئەڵمانی لەسەر کارتون ، هەندێک ڕەسمی ویرانکردنی دیهات و برینداران ئامادە کران، ئێمەش لەدەرەوەی بیناکە وەستاین و بەیانمان بڵاو کردەوەو هیتافات کیشان بە ئەڵمانی داوا کردنی پشتگیری بۆ وەستانەوە دژ بەجەنگی ویرانکەر، هەرچی دەچووە ژورەوە بەیانیکمان دەدانی ، ئاهەنگ لە ژورەوە دەستی پێکرد ، بۆ ماوەیەکی زۆر لەوێ ماینەوە ، هەواڵامان بیست کورێکی کوردی فەیلی بە ناوی فەرید، چۆتە ژوورەوە ، بەداخەوە کە فەرید پێش چەند ساڵێک هەر بەگەنجی کۆچی دوایکردووە ، زانیمان کە پاش ئەوەی لە قونسڵیداوە پۆلیس گرتوویەتی ، شەو لە کاتژمێر نزیکی دەی شەودا بوو تەلەفونێکم بۆ کرا کە هەڵم گرت، فەرید فەیلی بوو وتی ، کاک پشکۆ من فەریدم ئێستا لە زیندانم و گیراوم چوونکە لە قونسڵی ئێراقمدا ، وتم لێدا وتی زۆرباش کووتام سەرو دەموچاوی پر بوو لەخوێن ، پۆلیس گرتوومی دەبێت بەرەڵامکەن کەفیلیان دەوێت ، وتم بە حەمە ئەمین دەلوێ بڵێ ، (حەمە ئەمین) بەرپرسی پارتی و ڕیکخراوی خویندکارانی پارتی بوو کە بە KSS ناسرابوو ، وتی ئەو کار ناکات، ئێوە باش کاردەکەن ، فەیلیەکان بەشی زۆریان یان پارتی یان شیوعی بوون ، فەرید پارتی بوو ، وتم فەرید ئێستا شەوە بەیانی دەچمە لای فیوگارتی پاریزەر تا ئازادت بکات ، سبەینی نیوەڕۆ تەلەفونم بۆ بکە ، بەیانی پیش نۆ بە بێکات وەرگرتن (مەوعید) وەرگرتن و تەلەفون چوومە لای خانم (فیوگارت حەسۆ) کە ژنە پاریزەرێکی یەهوودی بوو زوربەی کارەکانمان ئەو بۆی دەکردین ، خانمێکی بەتەمەن کوردی خۆشدەویست ، سکرتێرەکەی دەرگاکەی کردەوەو وتی نابێت بە بێ تەلەفون و کاتی نییە ئێستا ، تۆ هیچ مەوعیدێکت وەرنەگرتووە ، وتم پچۆ پێی بڵی پشکۆ هاتووە ، کاتێکم زانی فیوگارت خۆی هاتە دەرەوە بە سکرتێرەکەی وت وازی لێبێنە ، ئەوە ئیشی هەیە ، بردمیە ژورەکەی دانیشتین باسەکەم بۆ گێرایەوە ، فیوگارت پرسی جا باشی لێداوە وتم دەڵێت ، خوێن لە سەرو دەم و لووتی هاتووە وتی دەستی خۆشبێت ، فیوگارت تەلەفونی کرد بۆ پۆلیس باسکەی بۆ ئەفسەری پۆلیس گێرایەوە ، پۆلیس داوای غەرامەی 500 مارکیان دەکرد ، فیوگارت وتی نیانە ئەمانە پەناهیندەو خویندکارن ئەو پارەیەیان لەکوێ بوو ، ئەو کورە گیراوە کوردی فەیلیە ، تۆ نازانیت کوردی فەیلی چیان بەسەر هاتووە ، ئەوە هەموو کەس وکاری لەلایەن سەدامەوە بێسەرو شووێنە ، ماڵ و موڵکیان داگیرکراوە باوک ودایکی ڕەوانەی ئیران کراون ، ئەو کورە گەنجە تورەیە بۆیە ئەوکارەی کردووە ، بەمەئەفسەرەکەی نەرمکرد، سزاکەی هێنایە سەر 200 مارک ، فیوگارت لێی پرسیم کێ پارەکە دەدات، وتم لە کوردەکانی کۆدەکەمەوە ، هەریەکە شتیکیان لێوەردەگرم ، وتی باشە کە پارەکەت کۆکردەوە پرۆ بۆ ئەم پۆلیسە لەم شوێنە کاغەزیکی مۆرکرد و ناوەکەو پارەکەی لەسەر نووسی وتی ئەوەو پارەکەیان پێبدە ،
فیوگارتی مرۆڤ دۆست ڕەوانی شادبیت وگۆری چراخان ، لە باتی پارەم لێوەرگرێت 20 مارکی داپێم وتی ئەوەش بەشەکەی من بۆ بەرەلا کردنی ، لە کەفیتیریای دانیشگای بەرلین کە کوردەکان لێی دادەنیشت و دەهاتنە ئەوێ پارە کۆکراوەیە و فەرید ئازادکرا ، ئێوارە خەڵکانێکی زۆر زیاتر هاتن بۆ شوێنی مەبەست ، بریارماندا ئەم جارە لەدەرەوە نەوەستین بلیتی چوونە ژورەوەمان بری ، ڕۆشتینە ناو هۆڵی ئاهەنگەکە تەلەفون کرا بۆ ڕۆژنامەنووسان هاتن بۆ ئاهەنگ ، خۆمان بەناو هۆڵەکەدا دابەشبووین ، دوور لەیەک، دوو دوو ، سێ سێ دانیشتین ، لە ناو هەموو هۆڵەکەدا زیاتر لە 400 ئەڵمانی لێبوو ، ئێمەش نزیکەی 50 کەسێک دەبووین ، کاتێک ئاهەنگ دەستی پێکرد و گۆرانی بێژ گۆرانیان دەوت ئێمە هاواری پشتگیریمان دەکرد، دژ بە سەدام ، کە گورانیان دەوت دەمانکردە هاوارو هەڵا ، یەکێک دەیقیراند ئەوی تر هاواریە کرد ئاهەنگمان تێکدا ، بەرپرسەکان هاتن وتیان چیتان دەوێت بۆ وادەکەن ، پارتی و شیوعی و دەعوە ڕازی بوون کە هەر یەکەیان 3 بۆ 5 خولەک ڕێگەیان بدەن کە قسە بۆ خەڵکە کە بکەن ، وتیان باشەچوونە سەر شانۆکەو قسەی خۆیان کرد وملیی ڕێگەیان گرت و چوونە دەرەوە و ئێمەیان جیهێشت ، ئێمەی خویندکارانی سۆسیالیستی کورد سەربە پاسۆک ماینەوە، دەستمان پێکردەوە ، کابرای بەرپرس هاتە لامان، وتی ئێوە واتان کە دەرۆن ، وتمان نا ئێمە وامان نەوت ، ئەوە ئێراقیەکان بوون وایان وت،
پرسی ئێوە چین؟ وتمان ئێمە کوردین ، کوردستانین ڕازینابین لە ئەڵمانیای دیموکراتدا پرۆپاگەندە بۆ سەدام و فاشستییەت بکرێت هەر شەرمە ئێوە ئەمەتان ڕێکخستووە ،
ئێوە خۆتان بە دیموکراتخواز دەزانین، لەو کاتەدا کە ئێمە قسەماندەکرد ، یەکێک لە پێشەوە هەستایە سەر پێ، دەستی کرد بەقسەکردن کە سەیرم کرد دکتور فریاد فازیل بوو، بە خۆی و قژە زۆرەکەیەوە، بە ئەڵمانەکانی وت ، ئێوە نازانین ئەوانە بۆ وا تورە دەبن ئەوانە هەموویان ڕاکردووی دەستی ڕژێمی سەدامن ، ئەمانەی لێرە گۆرانی دەڵێن بە گورانییەکانیان قسەو جوێن بەوان دەدەن، بە سەگ ناویان دەبەن ، ئێوە لەمانە تێناگەن کە چی بەوان دەڵێن، ئەمانە جوێن بەوان دەدەن ، کاتێک دکتۆر فریاد تەواو بوو ، کەسێکی تر هەستا کە ڕۆشنبیرێکی ئەڵمان بوو ، وتی دەبێت ئەوەی لەسەر شاشەکە دەوترێت بۆم بکرێتە ئەڵمانی تا لێی تێبگەم، ناکرێت ئێمە پشتگیری فاشست بکەین لە وڵاتی خۆماندا کە جوێن بە پەناهیندە بدات، ئەوانە داوای پشتگیری لە ئێمە دەکەن ، بەمشێوەیە توانیمان دەنگی ناڕازی بوون و پشتگیری ناو خەڵکەکە بەدەست بهێنین ، ئەوانەی لەکۆرەکە بوون هەموویان دیموکرات خوازو ڕۆژنامەنووس و نووسەر و ڕۆشنبیرانی بەرلین بوون ، ئیتر ئەو خەڵکە ڕۆشنبیرەی ئەڵمانیا هاتنە بەرەی ئێمە ،
لەو کاتەدا لەدەرەوە نەناسراوێک تەلەفونی کردبوو کە لەناو هۆڵەکەدا بۆمب هەیە ، کە ڕاست نەبوو ، بڕیاری وەستان و نەکردنی ئاهەنگدراو نەهێڵرا ئیتر بکرێت،
لەسەر شانۆکەوە وتیان پارەی بلیتەکان وەرگرنەوە ، سوپاسی خەڵکەکمان کرد بۆ پشتگیری کردنیان، چووینە دەرەوە هەریەکە ئەو 10 مارکەی دابوومان وەرمانگرتەوە ،
هەمان ئێوارە سەدامی فاشی لەسەر تەلەفزیونی ئێراقەوە کەوتە دوان دژمان ، وتی ئەوانەی ئەوکارە ناشیرینەیان لەبەرلیندا کردوو بوونە هۆی نەکردنی ئەو ئاهەنگە ، ناهێڵم لە ئاوی ئێراق بخۆنەوەو ناشبیت جارێکیتر هەوای ئێراق هەڵمژن ، ئێمەی کورد سەرکەوتین و سەدام و نۆکەرەکانی فەشەلیان هێنا کە هاتبوون بۆ پرۆ پاگەندە کردن. [1]