ئاخ چی بکەم، بۆ بەڵمە برنجەکەی شارەزوور:
بەڵم: کای برنج (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بەو توێکڵە تەنکە زەردە دەوترێت کە دەوری دەنکی برنجی داوە، شارەزوور: ناوچەیەکی شوێنەواریی و کشتووکاڵی گرنگی کوردستانە، سەربە پارێزگای سلێمانییە، (بەڵم) لە کوردەواریدا وەک ئالیک دەدرێت بە مەڕوماڵات، یان لەبەر سووکی کێش و نەرم و شلیی دەکرێتە ناو پشتی (سەرین) کوردییەوە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ناوچەی خۆی دوور کەوتبێتەوە و ئاخ بۆ بێبەهاترین شت هەڵکێشێت.[1]