دوو شەشی بۆ دەرچوو
وتراویشە دووشەشی لۆهات یان لۆ دەرچوو، یاری تاوڵە، بە هەڵدانی دوو زاران پوولەکان دەجوولێنرێن، زار هەڵدان ئەگەر جۆتەکان بێت ئەوا پوول جوولانەکان بە جۆت دەبن، یەکێک لە جووتەکان دووشەشە، ئەو یاریزانەی لە هەڵدانی زارەکان دووشەشی بۆ دەربچێت ئەوە بە بژاردەی بردنەوەی زۆرتر دەبێت، ئەوە بووە بەئیدیۆم و بەدەستکەوتێکی باش بۆ کەسێک دەوترێت: دووشەشە بۆی یان دووشەشی بۆ دەرچوو، شاعیر مستەفا بەگی #کوردی# لەو ڕووەوە فەرمویەتی:
چ حاسڵ موهرەیی بەختم دووشەش بێنێ ئەمێستاکە؟
کە داشی دڵ لە خانەی دەرد و ھیجرا شەشدەرە[1]