پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
08-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار مەولوودی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەمیر بێچارە
08-01-2025
زریان سەرچناری
ژیاننامە
فارس قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت
  533,717
وێنە
  113,902
پەرتووک PDF
  20,731
فایلی پەیوەندیدار
  110,036
ڤیدیۆ
  1,786
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,255
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,157
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,481
عربي - Arabic 
33,203
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,525
فارسی - Farsi 
11,730
English - English 
7,865
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,097
پەرتووکخانە 
26,208
کورتەباس 
19,470
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,146
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,940
کۆمەڵکوژی 
10,922
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,458
وێنە و پێناس 
7,665
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,567
ڤیدیۆ 
1,669
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,107
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
779
کارە هونەرییەکان 
774
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,670
MP4 
2,957
IMG 
210,112
∑   تێکڕا 
246,290
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
حەسەن سیساوەیی
ژیاننامە
تالیب مەجید
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلم...
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆ...
چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەری هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەری هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان

چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەری هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان
ناونیشانی بابەت: چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەری هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان
چاوپێکەوتنی #شەن سابیر#

#بەهرۆز بوچانی# ساڵی 1983 لە پارێزگای #ئیلام#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی کورد هاتۆتە دنیاوە و قۆناغەکانی خوێندنی لە ئێران تەواوکردووە، دەرچووی زانکۆی پەروەردەی مامۆستایانە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە جوگرافیای سیاسی.
لە تاران، وەک ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافی مرۆڤ و نووسەر کاری کردووە، لە ساڵی 2013 بەهۆی چەند چالاکییەکەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆدەردەچێت، بەوهۆکارە لە ئێران هەڵدێت و بە ڕێگای نایاسایی بەرەو ئوسترالیا بەڕێ دەکەوێت، بەڵام کاتێک دەگاتە ئوسترالیا دووردەخرێتەوە بۆ دوورگەی مانووس و ماوەی 6 ساڵ لەوێ زیندانی دەکرێت، لەوێ دەست دەکات بە نووسینەوەی سەرگوزەشتەی خۆی و لە ڕێگەی وەتسەپەوە بۆ هاوڕێیەکی ڕەوانە دەکات، ئەویش وەریدەگێڕیتە سەر زمانی ئینگلیزی و لە دوتوێی پەڕتووکێکدا بڵاودەکرێتەوە بە ناوی (هیچ دۆستێک، جگە؛ لە چیاکان) ، ئەم پەڕتووکە دەنگدانەوەیەکی یەکجار گەورەی هەبوو و بووە براوەی چەند خەڵاتێکی بەناوبانگی جیهانی، جگە لەوە لە بواری نووسینی شیعرو پەخشان، هەروەها لە بواری فەرهەنگی و سینەما و لێکۆڵینەوەشدا جێپەنجەی دیارە، و تا ئێستا فیلمی «چۆکا؛ تکایە کاتژمێر چەندە»ی لەگەڵ ئارەش کەمالی بەرهەم هێناوە.
بێهروز بوچانی لە ئێستادا نیشتەجێی شاری کرایسچەرچە لە نیوزلەند و جگە لەوەی لە زانکۆدا بە شێوەیەکی ئەکادیمی کاری ڕۆژانەی خۆی دەکات، بەردەوامە لە کار و چالاکییەکانی لە بواری ئەدەب و مافی مرۆڤ و لێکۆڵینەوەکانی و وتار لە ڕۆژنامەکانی وەک گاردیەن و ساتردەی پەیپەر و ..هتد بڵاو دەکاتەوە.
پێم خۆشە وەکوو دەستپێک و یەکەم پرسیار ئاڕاستەتی بکەم ئەوەبێت کە بەڕێزت یەکەم ڕۆمانت بە ئاستێکی باڵا گەیشت، بووە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانی و ئەدەبی، ئەمە ترست لا درووست ناکات لە نووسینی بەرهەمی داهاتووت تا بە هەمان ئاست بخوێنرێتەوە و بناسرێت؟ هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان کاری داهاتووی تۆی سەختتر نەکردووە؟
ئەم پرسیارە نەک بۆ من بۆ هەر نووسەرێک کە خاوەن بەرهەمی نووسینە سەختە، دووەم پەڕتووک هەمیشە بۆ نووسەرسەختترینە، چونکە گەر بێتوو پەڕتووکی یەکەمت خوێنەر و دەنگدانەوەی باشی نەبێت، هەستی شکست لایی نووسەر دەست پێدەکات و ترس بەرهەمی داهاتوویی سەرهەڵدەدات، بە پێچەوانەش گەر یەکەم پەڕتووک خوێنەری هەبێت، ئەم ترسە بە زیادەوە بۆ پەڕتووکی دووەم درووست دەبێت.
پەڕتووکی یەکەمی من (هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان) لە 25 وڵاتی دونیا و بەزیاتر لە 20 زمانی جیاواز بڵاوبۆتەوەو خوێنەرێکی یەکجار زۆری هەبوو، من هیچ چاوەڕوانییەکم نییە بەو ڕێژە زۆرە لە بەرهەمەکانی داهاتووم خوێنەرم هەبێت، چونکە ئەم پەڕتووکە تایبەت و ڕیزپەڕ بوو، واتە ئەو کۆنتێکستەی ئەم پەڕتووکەی تێدا بڵاو بۆوە یا لە مەیدانی سیاسییدا دەنگدانەوەی زۆری درووستکرد. گەر بە گشتیش لە پرسیارەکە بڕوانم دەبێ بڵێم کە لەنێو ئەدەبیاتدا نووسەر هەرگیز نابێت چاوەڕوانی زۆری هەبێت لە پەڕتووکێک کە دەینووسێت، واتە ئەو ئاستە لە خوێنەر بۆ پەڕتووکی یەکەمم تایبەت و ڕیزپەڕ بوو، بەو هۆیەوە من لە نووسینی ئەم پەڕتووکە تازەیەمدا زیاتر بە دوای ئەوەدا دەگەڕێم کە بتوانم کاریگەرییەکم لە کۆمەڵگەی ئیلام و #کرماشان#دا هەبێت، واتە لەنێو کۆمەڵگەی نووسەرەکانی کرماشان و ئیلامدا تەنیا شاعیرمان نەبێت و هەر شیعر بنووسین، بەڵکوو بەرەو نووسینی چیرۆک و ڕۆمان و بوارەکانی دیکەش بە زاراوەی کەلهوری هەنگاو بنێین، یاخود گەر من تەنیا 100 خوێنەری کەلهوری لە کرماشان و ئیلام یا لە شوێنەکانی دیکە هەبێت بە دەستکەوتێکی گەورە دەبینم.
ئەمە هەم گرنگە، هەمیش کارێکی ئاسان نییە، دەکرێت بڵێم لە کۆمەڵگەی ئەدەبیاتیشدا تایبەت لە ئوسترالیا و نیوزلەندیش لەبەر ئەوەی پۆزسیۆنێکم هەیە لە فەزای ئەدەبیدا و خوێنەری خۆمم هەیە، ئەو چاوەڕوانییە زۆرە لە من هەیە، کە بەڕای من هەمیشە ئەو چاوەڕوانییە دەچێتە چوارچێوەی دیلکردنی نووسەر، بەڵام بۆ کارێکی ئەدەبی کە ئەرزشی هەیە نووسەر هەرگیز نابێت بیر لەوە بکاتەوە کە خوێنەری کێیە و لە کوێ و تا چەند بڵاو دەبێتەوە، ئەوەش دەزانم کە سەختیشە پشتگوێ بخرێیت و نەبینرێیت و نەبیسترێیت و نەخوێنرێیتەوە، بەڵام من ئەو باوەڕەم هەیە کە کاتێک کارێک دەکەم بەهەموو توانای خۆم هەوڵ بدەم کارێکی باش بێت، ئیدی پێشوەختە بیرکردنەوە لە ڕێژەی خوێنەر بێ مانایە.
=KTML_Bold=بێهروز ڕۆژنامەنووسێکە لە واقیعدا، بەڵام لە خەیاڵەکانییدا کاتێک دەچێتەوە نیشتمانی خۆی هونەرمەندێکە لە چەشنی باڵدارێکی زۆر ناسک و هونەرمەندانە ئەدوێت، ئەمە لەبەرچی و چۆن هەڵیدەسەنگێنیت؟=KTML_End=
دونیای زیندان فەزایەکە، کە بەردەوام دەیەوێت کۆنترۆڵت بکات، ئەوەی من دەیکەم وەک نووسین لەو کۆنتێکستەدا ئامرازێکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو سیستەمەی زیندان، واتە گەر تۆ تەنیا لەنێو واقیعدا بازنەی بیرکردنەوە و نووسینت بسوڕێتەوە واتە تۆ نەتتوانیوە بەسەر زینداندا کۆنتڕۆڵت هەبێت، بەڵام خەیاڵکردن دەتوانێت ئەو هێزە بدات بە تۆ کە بتوانیت وەک خۆت دەڵێی ببیتە باڵندەیەک و بفڕی، بفڕی بۆ کوردستان بۆ هەرجێیەک دەتەوێت لەدەرەوەی فەزای زیندان ژیانی تێدا بکەیت، ئەم ژیانکردن و ژیانەوەش بەتەواوی لەنێو هونەر و ئەدەبیاتدا دەتوانی بەدەستبهێنیت، لە زۆرجێی پەڕتووکەکەدا زۆر زەحمەتە بتوانی بچیتە دەرەوەیی زیندان بچیتە نێو دەریا، بڕۆی پیاسە بکەی یان لەگەڵ باڵندەکانی سەر ئاسمانی زیندان بفڕیت، پێویستییەکی سەرەکییە درووستکردنی ئەو پەیوەندییە کە ئامانج لێی ئەوەیە بتوانیت بەسەر ئەو سیستەمەدا کۆنترۆڵ پەیدا بکەیت، چونکە سیستمەکە وا بوونیاد کراوە بەردەوام دەیەوێت تۆ کۆنترۆڵ بکات، بۆیە هێزی خەیاڵکردن لەناو زینداندا دەبێتە پێویستییەکی سەرەکی و کەسی و بەتەنیا پەیوەست نییە بەمنەوە.
=KTML_Bold=ئایا لە پڕۆژەتدایە بەردەوامی بە نووسین بدەیت؟ ئەگەر بەڵێ، لە کام بواردا؟=KTML_End=
من لە مانووس نزیک بە 100 وتارم نووسیوە، لەنێویاندا 25 وتارم لێ هەڵبژاردووە کە هاوکات شەش نووسەر هەم لە ناوەوەو دەرەوەی ئوسترالیا داوایان لێکراوە پاشینە و بۆچوونیان سەبارەت بەو وتارانە بنووسن، لەنێو ئەو نووسەرانەشدا کاک مەنسوور تەیفوری هەیە کە بەشدار دەبێت، چونکە نووسینەکانم لە کۆنتێکستی کوردیشدا بایەخی هەیە و پەیوەندیدارن بە خەڵک و دۆخی کوردستانەوە، کاک مەنسوور تەیفوریش لەولایەنەوە خوێندنەوەی بۆ دەکات و بیروبۆچوونی خۆی دەنووسێت، بڕیارە لە چوارچێوەی پەڕتووکێکدا تا کۆتایی ئەمساڵ بڵاو ببێتەوە، کارێکی دیکەش بەرهەمهێنانی فیلمێکە پەیوەست بە پەڕتووکی “هیچ دۆستێک جگە چیاکان” و لەسەر ژیانی خۆمە، کە لە فیلمەکەدا زمانی کەلهوری و ئینگلیزی و فارسی بەکاردێت، ئەوەی بۆ من جێی بایەخ و سەرنجی زۆرە لەو کارەدا ئەوەیە زمانی کوردی بە زاراوەی کەلهوری زۆر کەڵکی لێ وەربگیرێت، بتوانین ژێرنووسێکی فیلمەکە بە کوردی دابنێین. هەروەها کۆکراوەی کۆمەڵە چیرۆکێکیشم ئامادەیە هەر بە زاراوەی کەلهوری لە پەڕتووکێکدا بڵاوی دەکەمەوە.
سەبارەت بەوەی کە لە چ بوارێکدا درێژە بە نووسین دەدەم، لە بواری ئەکادیمیدا من هەمیشە چالاکم و زۆر کار دەکەم، وتار بۆ ڕۆژنامە و چاپتەری هەندێک پەڕتووکم لەئەستۆدایە بۆ نووسین، بەڵام وەکوو نووسەر من زۆرتر کاری فیکشن دەکەم و تەنیا لە ڕێڕەوی ئەدەبیاتدا ڕێ دەکەم.
=KTML_Bold=تۆ لە ئاییندەدا بواری نووسینت تایبەت کردووە بە ئەدەبیات، کەواتە گرنگە بپرسم ئایا ڕۆڵ و کاریگەریی ئەدەبیات بە گشتی چۆن دەبینیت، بەتایبەت بۆ کۆمەڵگەی کوردی؟=KTML_End=
پێم باشە ئاماژە بەوە بدەم ماوەی پێشوو لە نیۆرک لە ئیڤێنتێکدا خاتوو “ئاڤا هوما”م بینی و پێکەوە بەشدار بووین، ئاڤا ساڵێک بەر لە ئێستا ڕۆمانێکی بە نێوی “ کچانی دوکەڵ و ئاگر” نووسی، ڕاستە بە زمانی ئینگلیزی بوو بەڵام تێیدا باس لە شوناس و ئازاری 40 ملیۆن مرۆڤی کورد دەکات، ئەم پەڕتووکە دەنگدانەوەیەکی زۆر بەرچاوی هەبوو، چەندین ڕۆژنامەو ماڵپەری جیهانی و ئەمریکی و کەنەدی لێدوانیان لەسەردا و چەندین نووسەر و ڕەخنەگری گەورە لەسەریان نووسی، ئەمە دەستکەوتێکی گەورە بوو بۆ نووسەر و کۆمەڵگەی ئەدەبی کوردی، من پێم وایە کە ڕاستە سینەما و ئەدەبیات لە خودی خۆیاندا گرنگن وەکوو هونەر، بەڵام جیاوازتر لەوە بۆ کورد ڕۆڵێکی زیاتر دەبینێ و دەبێت گرنگی پێ بدرێت، چونکە ئێمە لەو ڕێگایەوە دەتوانین بە ڕێگایەکی ئاشتەوایی و باشتر کورد بە دونیا بناسێنین، ناساندنی مێژووی کورد و بەرخۆدانی، ناساندنی کولتووری کورد، لەکاتێکدا ئێمە لە بواری سیاسییەوە تا ئێستا نەمانتوانیوە سەربەخۆ بین، بەڵام لانی کەم دەتوانین لە بواری فەرهەنگییەوە ئەو کارە بکەین، من لەم ماوەیەی پێشودا ڕۆشتم بۆ ئۆکراین لەوێ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەلایەن کەسانی بە ڕەگەز و نەتەوە جیاوازەوە سازکرابوو بۆ پاڵپشتی لە فەلەستینییەکان! جا گەر بێین ئێمە خۆمان وەک کورد بەراورد بە فەلەستینییەکان هەڵبسەنگێنین، ئەو تراژیدیایەی لە
مێژووی کورد لە مێژووی هاوچەرخی کورددا هەیە زۆر بەرچاوتر و توندوتیژترە لە ئاست نەتەوەکانی دیکە، بەڵام پرسیارەکە لەوێدایە، بۆ لەکاتی نەهامەتییەکدا کەسێک نایەتە سەر شەقام و خۆپیشاندان بۆ کورد بکات؟ ئەمە نیشانی دەدات کە ئێمەی کورد تا ئێستا لە فەزای دەرەوەی وڵاتماندا نەمانتوانیوە بە پێی پێویست کورد بناسێنین، بۆیە کارکردن لەدەرەوەی وڵات لە ئاست و بوارە جیاوازەکاندا کاریگەریی ئەوتۆی هەیە لەسەر پرسی نەتەوەیی کورد، هەوڵی ئێمەش لە هونەر و ئەدەبیاتدا هەر بۆ ئەمەیە، کە تایبەتتریش لە هونەر ئەدەبیاتە، چونکە هونەرەکانی دیکە سەرجەمیان خۆراک لە ئەدەبیات وەردەگرن و سەرچاوەیەکە بۆیان، ئێستا دەبینین سەمفۆنییەک درووستکراوە لەسەر پەڕتووکی “هیچ دۆستێک جگە؛ چیاکان”، لە هەمان کاتدا خەریکن فیلمێکی سینەمایی لە هەمان پەڕتووک بەرهەم دەهێنرێت، واتە توانیویەتی فەزایەک درووست بکات کە بتوانین کاری جۆراوجۆری دیکەشی لێ بەرهەم بهێنین و یەک پەڕتووک بکرێتە چەند کارێک، جێی باسە دەمەوێت بە ڕوونی بڵێم؛ من زیاتر لە کۆنتێکستی سیاسیدا چاو لە کاری ئەدەبیات دەکەم تا خودی ئەدەبیات بە مانا زاتییەکەی.
=KTML_Bold=شوێن لای تۆ چییە؟ ئایا شوێن لای تۆ بریتییە لە وڵاتی خۆت، بە هەبوونی کلتور و فەرهەنگ و تایبەتمەندییە نەتەوەییەکانی خۆتەوە، شوناسە نەتەوەییەکانی خۆتەوە؟ ئایا ئەو کەس و دەوڵەت و ڕژێمانەی دەیانەوێت تۆ پاک بکەنەوە لە شوناسی خۆت، وا ناکەن تۆ نیشتمانی خۆت بە ناشوێن ببینی؟=KTML_End=
من جارێک داوام لێکرا وتارێک بنووسم سەبارەت بە شوێن، لەوێدا وا دەستم پێکرد کە من سەرەتا لە شوێنێکی وەکوو ئیلام بووم، ب یەکەمجار لە تەمەنی 18 ساڵیمدا 700 کیلۆمەتر دوورکەوتمەوە، لە شارێکی دیکە نیشتەجێ بووم کە تاران بوو، شارێکی زۆر گەورەتر، نزیکی 10 ساڵ لە تاراندا ژیام، دواتر چارەنووس یا هەرشتێکی دیکەی ناوبنێین منی خستە ئەوبەری دونیا، سەر دورگەیەک بە ناوی “مانووس” لەنێو گەورەترین ئۆقیانووسی دونیا، ماوەیی 6 ساڵیش لەوێ مامەوە، دواتر بەرەو دورگەیەکی دیکە ڕۆیشتم ئەویش “نیوزلەند”ە، دەمەوێت بڵێم مرۆڤ لەهەرشوێنێک بۆ ماوەیەکی کەم یا زۆر کە نیشتەجێ دەبێت، دواتریش ئەو شوێنە جێبهێڵێت گەر بۆ هەمیشەش بێت، وا هەست دەکەیت بەشێک لە شوناسی خۆت بەشێک لە تایبەتمەندێتی خۆت لەو شوێنە جێدەهێڵیت، من ئێستاش کە چاو لە نەخشەی زەوی دەکەم، کوردستان شوێنێکی یەکجار تایبەتە بۆم، شوێنێکە بۆ یەکەمجار لەوێ چاوم کردۆتەوە، دایکمم تێدا بینیوە، خانەوادەکەم لەوێیە، هەموو شتێک یەکەمجارە لەوێ، هیچ کەسێکیش هەرگیز ناتوانێت ئەو وێنانەی تۆ لەو شوێنەت هەبووە لێت بسێنێت، بەڵام من لە تارانیش ژیاوم، لەوێ پیاسەم کردووە، لەوێ ئەزموونی ئەڤینداریم کردووە، کارم کردووە، هاوڕێیەتیم تێدا درووست کردووە، یاخود دوای جێهێشتنی مانووس من چەندین جار بیری خەڵکی ئیندیجینیسی مانووسم کردووە، بیری زۆر شتی دیکەی.
مەبەستم لەوەیە شوێن بۆ مرۆڤ ئەو شتەیە کە یادەوەری تێدا درووست دەکات، دەبێتە بەشێک لە شوناسی، ئەو ژیانەی خۆت لەو شوێنە وەک بارێک بەسەرشانتەوەیە، بۆ هەر کوێ بچیت هەڵتگرتووە.
شتێکی دیکە بڵێم کە بۆ من زۆر سەخت بوو، ئەوەیە کاتێک لە مانووس بووم، لە کوردستان چەند ڕووداوێکی گەورە و مێژوویی ڕویاندا، وەک ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان، شۆڕش و بەرخۆدانی ڕۆژاڤا، هێرشی سەر #کەرکووک# و لەدەستدانی بەشێک لە خاکمان، ئەمانە شتانێک بوون کە من تەنیا بە هەواڵ و چەند وێنەیەک ببەم دەکەوتن بەڵام تیایاندا دەژیام، پارادۆکسێک بوو بۆ من و لەخۆم دەپرسی من چی دەکەم لەوێ؟!
=KTML_Bold=کاتێک باس لە شوێن و نیشتمان دەکەیت، باسی چیاکان دەکەیت، هەمیشە وێنەیەکی دایک دەسازێنیت لەلای خوێنەر، دایک لای تۆ جگە لە مانا ڕەمزییەکەی چ مانایەکی دیکەی هەیە؟ تا چەند ژن بە دایکەوە گرێ دەدەیتەوە؟=KTML_End=
دیدی من بۆ دایک زیاتر دیدێکی سیمبولیکییە، واتە کاتێک دەڵێم دایک، مەبەستم لە دایکی خۆم نییە، دایک وەکوو سیمبولێک، سیمبولێک بۆ درووستکەر، بۆ تایبەتمەندییەکانی دایکە.
واتە زیاتر لە دایکی خۆم زاتی دایک بوونم بۆ گرنگە، بۆیە هەمیشە کە باس لە دایک دەکەم، بە دیدێکی گشتگیرانە دەڕوانم و دەمەوێت وێنای دایکێک بکەم بتوانێ نوێنەرایەتی هەموو دایکەکانی دونیا بکات، نوێنەرایەتی هەموو شوناس و تایبەتمەندییەکانی دایک بکات.
کاتێکیش لەبارەی دایکەوە دەنووسم هیچ بیرکردنەوەیەکم لە ژن نییە، تەنیا ئەوکاتەی لەبارەی ژن وەکوو مافیقەتی ژن دەنووسم مەبەستم لە ژنە، واتە دایک لە ژندا وێنا ناکەمەوە.
=KTML_Bold=تۆ لە پەڕتووکەکەتدا، لە چەند دۆخێکی جیاوازدا ئاماژە بە ژن دەکەیت، لە پرسی مەرگ و ژیاندا، وێنایەک درووست دەکەیت کە ژنان زیاتر ویستی ژیانیان تێدایە، ژن لە مەترسییەکاندا زیاتر ویستی قوربانیدان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەیە، ژن لە دیدی بێهروزەوە کێیە؟=KTML_End=
دیدی من بۆ ژن دیدێکی جوانناسییانەیە، ژن لە دیدی منەوە (گوڵشیفتەیە) ، گوڵشیفتە ژنێکە لەنێو بەلەمێکدا کە چەندین ژن و پیاوی لەسەرە، پیاوەکان لە چینی سەرەوەن، ژن و منداڵەکانیش لە چینی خوارەوەن و ئاگاییشیان نییە سەبارەت بە ماف و توانایی و هێزی خۆیان، بەڵام دەبینین کاراکتەری گوڵشیفتەمان هەیە کە نەک تەنیا بە مانەوە لە چینی خوارەوە ڕازی نییە، بەڵکوو دەبێتە فەرماندە، لە شوێنێکدا کە پڕە لە شەڕ، لە ڕق، لە ستەم، گوڵشیفتە دێت دەبێتە کۆماندەر، هەندێ جار دەبێتە ڕزگارکەر و پەیامبەر و بەرابەری و دادپەروەری دەچەسپێنێت، تا هەندێک نەبنە قوربانی و چاوی برسی و ستەمکاری هەندێکی دیکە.
شتێکی دیکە لە کاراکتەری گوڵشیفتەدا زۆر گرنگە ئەوەیە؛ کاتێک ئەفسەرە ئوسترالییەکان دێن و سەرجەم پەنابەرەکان لەسەر بەلەمەکە کۆدەکەنەوە، گوڵشیفتە لەوێدا کەسێکە بۆنێکی یەکجار ناخۆشی لێ دێت، لە ڕواڵەتدا زۆر ناڕێکوپێکە، جلوبەرگەکانی کۆن و شڕ و دڕاون، واتە گەر بێین و ئەمە بەپێوەرەکانی ئێستا لە دونیادا بۆ جوانی ژن دانراون هەڵبسەنگێنین، گوڵشیفتە ژنێکی زۆر ناحەزە، بەڵام من دێم لەوێدا دەڵێم گوڵشیفتە زۆر جوان بوو، ئەمە دیدی منە بە مافیقەتی ژن، درکی من لە دونیا کە دەبێت ژن فەرماندە بێت، پەیامبەر بێت.
لەجێیەکی دیکەدا باس لە ژنێک دەکەم و لە وەسفیدا دەڵێم “ئەم ژنە زۆر قەڵەوە”، فێمنیستە ئوسترالییەکان ڕەخنەیان لەمەدا لێگرتبووم، بەڵام جێی باسە بڵێم کە من دیسان لەوێدا دەمەوێ بڵێمەوە من هیچ دیدێکی جنسیەتیم بۆ ژن نییە، دیدی واقیعی من بۆ ژن کاراکتەری گوڵشیفتەیە.
هەروەها لە چەند شوێنێکی دیکەشدا ژن وەکوو حاڵەتی مەعشوقێک لە خەیاڵەکانمدا، وەک وەرگێڕێک، دێتە نێو پەڕتووکەکەوە، هەڵبەت ئەوەش لەبەرچاو بگرین، ئەم پەڕتووکە لە کۆنتێکستێکدا نووسراوە من لە شوێنێک بووم کە چەند ساڵێک ژنم بە چاو نەبینیوە، ئەمەش ئاسایی تێپەڕ نابێت بۆ پیاوێک، ڕەنگە لەو دۆخەدا یەکێک لە پرسیارە گەورە و گرنگەکان، کە لای پیاوێک درووست دەبێت ئەوە بێت؛ ژن چییە؟
تۆ خۆت ژنیت، وێنا بکە شەش ساڵ لە شوێنێک بیت هەموو ئەوکەسانەی لەدەوروبەرتدان یەک ڕەگەز بن، پیاو بن، ئایا بیرکردنەوە لە پیاو و پرسیاری ئەوەی کە پیاو چییە، حەقیقەتی پیاو چییە، بۆت نابێتە پرسێکی گەورە؟!
=KTML_Bold=نۆستالژیای مانووس ڕاتناکێشێت بەدوایی خۆیدا؟ هیچ پەیوەندییەکت ماوە بەو کەسانەی لە مانووس لەگەڵت بوون؟ ئاگاداری بارودۆخی مانووسیت؟=KTML_End=
نەخێر، بە گشتی هەستی نۆستالژیام نییە، چونکە نۆستالژیا هەستێکی خۆشم پێ نادات، بۆیە ئەو هەستە لە خۆمدا ناژیێنم و پەروەردە ناکەم، ڕێگا نادەم کاریگەریی هەبێت لەسەرم، تەنانەت هەستی نۆستالژیام بۆ کوردستانیش نییە، من دیدیێکی واقیعبینانەم هەیە بۆ ژیان و زۆر جەختیش لەسەر ئەوە دەکەمەوە، بەڵام لە هەندێ شوێندا کە پێویستم پێیەتی خۆم هەستی نۆستالژیا لە خۆمدا دەخوڵقێنم تا بتوانم بینووسمەوە، گەر نا لەنێو ژیانی ئاسایی و واقیعیمدا نەخێر.
مانووسیش بۆ من کۆتایی هاتووە لە بواری ئەدەبی و هونەرییەوە، بەڵام لە بواری ئەکادیمیک تەواو نەبووە، بەردەوام کاری لەسەردەکەم، چونکە پێم وایە دەبێت هەمیشە بەشێک بێت لە کارەکانم بۆ تەواوی ژیانم، ئێستاش لەگەڵ چەند کەسێک پەیوەندیم هەیە کە لەوێ بوین، بەردەوام ئاگاداری دۆخی ئەوێم، هەرچەندە کەمپی مانووس تەواو بووە، بەڵام نزیکەی 100 کەس لەو پەنابەرانەی ئەوێ ئێستا لە شاری پۆرتیسمۆسی پایتەختی پاپاجینۆوس کە نزیکەی 500-600 هەزار دانیشتووی هەیە دەژین، لەوێ ئازادن بەڵام بەداخەوە بارودۆخیان نالەبارە.
=KTML_Bold=ئایا پەنابەران، بە تایبەت پەنابەران لە ئوسترالیا توانیویانە یاخود ئەتوانن بەو یۆتۆپیایانەی کە هەیانە، شوێنێک بۆخۆیان درووستبکەن، بۆ ئەوەیی بتوانن دەنگ و خواستە ڕەواکانیان بگەیەنن، ببنە مەترسی و فشارێک بۆ ئەو سیستمە چەوسێنەرە، تا ئازادی مرۆڤ پێشێل نەکرێت؟ یا ببنە هۆکارێک بۆ ڕەواندنەوەی ئەو ترسەی لە پەنابەران هەیانە؟ کار و پڕۆژەیەکی جددی هەیە بۆ ئەمە؟=KTML_End=
ئەوە بوارێکە کە زۆر کەس کاری تێدا دەکات، زۆرکەس دەنووسن، هونەر دەکەن، چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بەڵام بە بڕوای من ئەوکەسانەی زۆربەی کارەکانیان لەم کۆنتێکستەدا ئەنجام دەدەن، خۆیان سپی پێستەکانن، ئەمانە لەناو کۆنتێکستی (white saver culture) دان، واتە کاردەکەن تا هەستی قارەمانبوون دیسان بۆخۆیان بگەڕێننەوە، بۆ نموونە ئەنجلینا جولی یا کەسانێکی سپی پێست کاتێک دەچنە ئەفریقیا، چەند دانە منداڵێکی ئەفریقی دەهێننەوە، ئەم کارانە دەکەن تا هەستێکی باش بۆخۆیان دەستەبەر بکەن، تا بڵێن ئێمە هێشتا ئەو هەست و هێزەمان هەیە لێرە، واتە زۆرینەی کارەکان بۆ پەنابەران لە وڵاتانی ڕۆژائاوادا لەلایەن خودی سپی پێستەکانەوە ئەنجامدەدرێت، دەیانەوێ نیشانی بدەن مرۆڤی سپی پێست مرۆڤی قارەمانە، نیشانی بدەن کە ڕۆژاوای زەوی وەکوو بەهەشتی بەرینە، لەهەرجێیەکی دونیا بیت ئەمان وەکوو پەیامبەر دێن و نەجاتتان دەدەن، بەڵام ئەمە هیچ پێشوەچوونێک لە دۆخی پەنابەران و پەراوێزخراوان درووست ناکات، تا کاتێک پەنابەران خۆیان نەبنە خاوەنی سەرەکی ئەو دیسکۆرسە، ئەمەش کارێکی سانا نییە، خۆ ئێمە دەبینین، پەنابەری زۆرمان هەیە کاردەکەن بەڵام دیسان ئەوانیش چونەتەوە نێو کۆنتێکستی white saver culture و خزمەت بەوان دەکەن، واتە ئێمە پێویستمان بە کەسانی ڕادیکاڵە تا خۆیان ببنە خاوەنی دیسکۆرسەکەو تەنیا خۆیانن دەتوانن ئەو تێڕوانینە خراپەی لەسەر پەنابەر درووستکراوە بگۆڕن، من خۆم هەوڵەدەم بە شێوەیەکی سەربەخۆ کار بکەم، هەرگیز بەشوێن ئەوەوە نیم پەنابەر وەک قوربانییەک نیشان بدەم، بەڵکوو دەمەوێ پەنابەر وەکوو کەسێک کە ئایدیایی تازەی هەیە، وەک کەسێک کە باکگراوەند و شوناسی خۆی هەیە نیشان بدەم، کارکردن بەو شێوازەی منیش جۆرێک ڕوبەروبوونەوە لەبەرانبەریدا هەیە، چونکە جێی خۆشحاڵی ئەو کەسانەی لە کۆنتێکستی white saver culture کاردەکەن؛ نییە، ئەوان دەیانەوێت ئێمەی پەنابەر کار بکەین بەڵام بە پێی خواستی خۆیان، لە کۆنتێکستی خۆیاندا پاڵپشتی لێ دەکەن و گۆڕەپانی پێ دەدەن، نەک پەنابەرێکی ڕادیکاڵی وەک من، زۆرکەس لە دوورەوە وا چاو لە من دەکەن لەنێو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا زۆر خوێنشیرینم بەڵام بە پێچەوانەوە، هەرگیز من لە کۆمەڵگەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ خۆشەویست نیم، چونکە من وەک نوێنەری کەسانی پەراوێزخراو کاردەکەم بە بێ ئەوەی بچمە ناو ئەو بازنەیەی ئەوان.
=KTML_Bold=بینیمان لە ڕابردوودا پەنابەران لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و وڵاتانی دیکە چالاکییان دەکرد بە ئاڕاستەی وڵاتانی خۆیان بۆ نموونە بۆ سەری کانی و کوردستان، بەڵام دەستگیردەکران، دەمەوێ بپرسم پەنابەران چۆن دەتوانن کەشێک بۆخۆیان بخوڵقێنن سەرکوتی ئەو خەیاڵ و مافە نەتەوەییانەیان نەکرێت، کە لە خەیاڵ و باوەڕیاندا هەیە؟=KTML_End=
تۆ کاتێک دێیتە وڵاتانی ڕۆژاوا، ڕاستییەک هەیە کە ئەو سیستمە بە شێوەیەکی وەها سیستماتیک و ڕێکخراوە کاردەکات، هەرگیز تۆ ناتوانی بەشداربی لە دیسکۆرسی سەرەکیدا، تۆ هەمیشە پەراوێزیت، جا ئیدی ئەو دیسکۆرسە هەرشتێک بێت، وەک پێشووتریش باسم کرد، تۆ پەنابەریت و دەتەوێت کار بۆ پەنابەران بکەیت، کەچی دیسان دەبینی هەر سپی پێستەکانن دیسکۆرسەکە بەڕێوەدەبەن و خاوەندارێتی دەکەن، چ بگات بەوەی بێم لەبارەی مێژووی ئوسترالیا پەڕتووکێک بنووسم، بۆیە دەبینی پەنابەران لەوێ کە لەمە تێدەگەن ڕێژەی زۆرینە ئاڕاستەی کارەکانیان هەموو ڕوودەکاتەوە نیشتمانی خۆیان، تۆ باکگراوەندت هەیە، ئەم باکگراوەندە وەکوو کوردێک وەکوو سریلانکییەک، فەلەستینییەک…هتد بەشێکە لە شوناسی تۆ، هەرگیز ناتوانی نادیدەی بگری، تۆ هەرگیز ناتوانی بڵێی من ئیدی لەمڕۆوە ئێرانی نیم، کورد نیم، دەمەوێ ببم بە ئوسترالیایی، نا تۆ هەرگیز نابیت بە ئوسترالیایی، هەر بەم هۆکارەیە پەنابەران هەمیشە بیر لە وڵاتی خۆیان دەکەنەوە کە لێوەی هاتوون، لە سۆشیال میدیاکاندا لەبارەی ئێران، کوردستان… دەنووسن و گرنگی پێ دەدەن، بە دەگمەن دەبینی یەکێک بێت، لەسەر ئەو وڵاتەی تێیدا دەژی بنووسێت، کارێک یا خزمەتێکی پێبکات، تەنانەت بۆچوونێکی بچوکیش بیخاتە ڕوو، ئەگەر چەندین ساڵیش لەوێ ژیان بکات، ئەمانە ئەوە نیشان ئەدەن کە خەڵک لەوێش هێشتا لەنێو فەزایی خەیاڵی خۆیاندا دەژین، من ڕوو ڕاستانە دەڵێم کە هاوڕای ئەمە نیم و بەهەڵە ئەوە دەبینم، پێم وایە دەبێت باڵانسێک هەبێت لەنێوان ئەو وڵاتەی تۆ لێیەوە هاتویت و ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیت تا بتوانی کاریگەریت هەبێت، باوەڕەکانت گوێیان لێبگیرێت، واتە دەبێت بەشداری لە کایەکانی ئەو کۆمەڵگە تازەیەتدا بکەیت، من ئێستا لە نیوزلەندم، ناکرێت لە ماڵی خۆم بژیم و تەنیا لەسەر کۆمەڵگەی خۆم لەپەیوەندیدا بم، کارم هەرگیز نەگات بە نیوزلەند، بەڵکوو پێویستە بەپێی توانام بەشداریم لە کۆمەڵگەی نیوزلەندیشدا هەبێت، واتە باڵانسێک لەنێوان ئێران و کوردستان و نیوزلەند ڕابگرم.
ژمارەی پەنابەران زۆرن، بە پێی ئەو ڕێژەیە پەنابەران دەبێت لێرە ئەکتی سیاسی و کۆمەڵایەتییان هەبێت بە ئاڕاستەی هەم وڵاتی خۆیان و هەم ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێن، بەداخەوە پەنابەران ئەکتی سیاسییان هەیە تەنیا بەئاڕاستەی ئەو وڵاتەی لێیەوە هاتوون، بەڵام من بۆخۆم ئێستا لە نیوزلەند ئەکتم هەیە، ئێمە لێرە کێشەی ڕاسیزممان هەیە، کێشەی حاشیەسازیمان هەیە، کێشەی زۆری دیکەمان هەیە کە نەمانتوانیوە فەزایەک درووستکەین بۆخۆمان و کاریگەریمان هەبێ بەسەریانەوە بۆیە هەرلەجێی خۆمان دەمێنین، من ئێستا زۆرینەی کارەکانم لەسەر ئوسترالیاو نیوزلەندە، پەیوەندییەکانم پتەوترە لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەدەبی و سیاسی ئێرە وەک لە کوردستان، چونکە بەم لۆژیکە دەتوانیت لە داهاتوودا فەزایەک درووست بکەیت بۆخۆت کە زۆرترین کاریگەریت لەسەر وڵاتی خۆت هەبێت، واتە گەر من لێرە بتوانم کار لەهەرجومگەیەکدا بکەم و پێگەیەکم هەبێ، بۆ کوردیش باش دەبێت، دەنگی کورد زیاتر دەبیسترێت لەم وڵاتەدا، دەتوانم فەزایەکی گونجاوتر بۆ کوردەکانی ئێرە بخوڵقێنم و لەدەرەوەی ئێرەشدا بەردەنگم زیاتر بێت.
=KTML_Bold=بۆچی “هیچ دۆستێک جگە چیاکان”؟ بێهروز چۆن پێناسەی چیا دەکات و کاریگەریی چیاکان چۆن دەبینێت؟ لە پەڕتووکەکەیدا باس لەوە دەکات کە بیری لە چیاکان و دابەشکاری کوردستان و داگیرکاری کردبۆوە بەڵام بەری خۆی نەدا و نەچووە چیاکان، ئاماژە بەوە دەکەیت کە قەڵەم هەڵدەبژێریت لەبری چەک، ئایا بەڕای تۆ لە چیاکان شان بە شانی چەک؛ قەڵەم و فکر و ئایدۆلۆژیا ئیش ناکات؟=KTML_End=
چیا پێش هەرشتێک وەک سرووشت بە لەبەرچاوگرتنی گرنگە، لە پەڕتووکەکەی مندا لە زۆر جێگەدا باسکردن لە سرووشت لەبەرچاوە، کەژ و چیاش بۆ من پێش هەرشت ئیلیمانێکی سرووشتییە، سرووشت و جوگرافیایی کوردستان ناوچەیەکی چیاوییە و ئێمەی کورد لە چاو هەڵهێنانمان بە دونیا ئاشناین بە چیا، بە جۆرێک کە ئەم چیایانە کاریگەریی زۆریان لەسەر کولتووری ئێمە، موزیکی ئێمە، فەرهەنگی ئێمە و تەنانەت جلوبەرگی ئێمەی کورد هەیە، بەڵام جیاوازتر لە هەموو ئەمانە چیا ڕەهەندێکی سیاسی هەیە بۆ کورد، جێیەکە کاتێک ئێمە ڕووی تێ دەکەین ڕاستەوخۆ دەچینە بەرەی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن و سەرکەوتن بەسەریاندا، ڕەمزی بەرخۆدانە، هاوڕێیەک بووە لە بارودۆخە سەختەکاندا پاڵپشت بووە بۆمان.
دەزانی من لە پەڕتووکەکەدا وا دیارە کە باس لە خۆم دەکەم بەڵام جێی باسە ئەوە بڵێم؛ هەندێ جار لە خۆم نەدواوم، مەبەستم ئەوە بووە نوێنەرایەتی گەنجانی کورد بکەم کە زۆرینەیان لە قۆناغێکی ژیانیاندا دەگەن بە جێیەک لەنێوان چیا و شار یەکێکیان هەڵبژێرن، بیرکردنەوەی ئەوان بەیان بکەم، بەڵام گەر لە باوەڕی خۆم بدوێم، دەڵێم کە بەرخۆدانی مەدەنی و شار بۆ کورد هەرگیز ناتوانێ بمانگەیەنێتە قۆناغی ڕزگاری و سەربەخۆیی، من باوەڕم بە چەک هەیە لەو جێیەدا کە دوژمن دەست درێژ دەکاتە سەر خۆمان و خاکمان، واتە خەباتی کوردی دەبێت لەپاڵ فیکردا چەکیش کار بکات، بە پێچەوانەوەش، جا ئەم دابەشکارییە لەنێوان شار و چیادا و هەڵبژاردنی هەمیشە سەختترین هەڵبژاردنێکە لە بیرکردنەوەی ئێمەدا، بۆیە بڕیاردانیشمان ئاسان نییە لەوبارەیەوە.
=KTML_Bold=تۆ زۆر جەخت لەوە دەکەیتەوە کە دەوڵەتی ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ئیلام - کرماشان خەریکی سیاسەتی تواندنەوەی [ئاسمیلاسیۆن]ی گەلی کوردە لە ئاست کولتووری- فەرهەنگی-هونەری و زمان، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئیلام-کرماشان ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بەکلتوور و هونەر و فەرهەنگی کوردی، هەتا لە ئاست هونەر و میوزیکدا توانیویەتی گەورەترین کاریگەریی لەسەر هونەرمەندانی گەورەی ئێرانیش دابنێت، ئایا دەوڵەتی ئیسلامی ئێران بەچ میکانیزمێک هەوڵی ئەم ئاسمیلاسیۆنە دەدات؟=KTML_End=
بڕوانە، ئەم پڕۆسەی ئاسمیلەیشنە لە کرماشان و ئیلامدا مێژووییەکی دێرینی هەیە، واتە شتێک نییە بڵێم ئەم دە بۆ بیست ساڵەی ڕابردوو دەستی پێ کردووە، دەکرێ بڵێم ئەم پڕۆسەی ئاسمیلەیشنە بەتەواوی هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی مۆدێرنی ئێران، واتە سەردەمی ڕەزا شای ئێران، لەوکاتەوە سیاسەتی ئاسمیلەیشن لە ئێراندا دەستی پێ کرد نەک تەنیا لە ئیلام و کرماشان بەڵکوو لە زۆرینەی ناوچەکانی دیکەش، بەڵام کێشەکە لە کرماشان و ئیلامدا زیاتر قوڵ بۆوە، چونکە ناوچە کوردییەکانی دیکەی وەک موکریان، چەند بزووتنەوەیەکی سیاسی لەنێویاندا سەری هەڵدا وەک حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەم بزوتنەوانە تەنیا لە موکریاندا مانەوەو نەهاتن خاوەنداری لەو ناوچانەی دیکە بکەن، پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی ناوچەی ئیلام و کرماشان و دەوروبەریان درووست بکەن و ئەندێشەو بیری مۆدێرنی سیاسی لەنێویاندا بڵاو بکەنەوە، کە ئەم پشتگوێ خستنە هەتا ئێستاش بەردەوامە، چۆن؟ گەر بەوردی لەمە بکۆڵینەوە دەگەڕێتەوە سەر پەیوەندی بە مەزهەبەوە، واتە ناوچەی موکریان و خەڵکی کوردی سوننی، مەزهەبی ترن لە خەڵکی ناوچەی کرماشان و ئیلام، خەڵکی کرماشان و ئیلام هەرگیز خەڵکانێکی مەزهەبی نەبوون وەکوو موکریان، ڕوونتر قسە بکەم، ئەوکاتەی کوردێکی کرماشان و ئیلام چاو لە کوردێکی #سنە# و #مەهاباد# و #بۆکان# دەکات، دەڵێت ئەمانە کوردن، بەڵام کاتێک مەهابادییەک یا…هتد چاو لە کوردێکی کرماشان یا ئیلام دەکات، دەڵێ ئەمانە شیعەن!
بۆیە بەداخەوە ئەندێشەی پان ئێرانیستی یا ئێرانشاری بەتایبەت لە کرماشاندا بە قوڵی ڕەگی داکوتاوە، دەبینین ئێمە کەسایەتی گەورەمان تێدا هەڵکەوتووە بەڵام بە ئەندێشەو بیری پان ئێرانیستییەوە خزمەتیان کردووە، وەک ڕەشیدی یاسمی، یاخود کەریمی سنجاوی وەک سیاسەتمەدارێک و …هتد بەهەرحاڵ دەمەوێ بڵێم ئەو مێژووە لە کرماشان و ئیلامدا نزیک دەبێتەوە بە 90 بۆ 100 ساڵی ڕابردووە، ئەمەش بە ئاسانی ناتوانرێت بسڕدرێتەوەو لابرێت، کار لەو ناوچانەدا گەیشتووە بەوەی کە خێزانەکان ئێستا لەگەڵ منداڵەکانیاندا هەر لە سەرەتاوە بە فارسی قسە دەکەن، کوردی قسەکردن بووەتە جێگەی شەرم لەلایان، من کاتێک لە سۆشیال میدیا دەنووسم دەبینم ئەوکەسانەی زۆرترین هێرشم لەسەر دەکەن کرماشانی و ئیلامین، زیاتریش ئیلامین، ئەمە ئاستێکی مەترسیدارە، واتە کاری ئێمە زۆر سەختە، لە جێگەیەکین ئیدی خەڵکی خۆمان ئەرکەکانی داگیرکەر بەئەنجام دەگەیەنن و ڕووبەڕوومان دەبنەوە، ئەمانە ئەوە نیشان دەدەن کە لە ناوچەی ئیلام-کرماشان دا بەرخۆدانی کوردی لە ئاستی تاکەکەسیدا کەسانێک هەمیشە هەبوون بەشدار بوون لە خەبات لەنێو ڕیزەکانی بزووتنەوە کوردییەکان، بەڵام بە شێوەی گشتی بوونی نەبووە، بەڵام هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی pkk لە باکووری کوردستان، دەتوانم بڵێم وەک یەکەم بزووتنەوەی سیاسی کوردی کاریگەریی گەورەی لەسەر خەڵکی کرماشان و ئیلام داناو ئەندێشەی بەرخۆدانی کوردی هاتە نێوەوە لەو ناوچانە، ئێستا لە دوای چەندین ساڵ و هەستکردن بەو کاریگەرییەی بزووتنەوەی #پەکەکە# لەو ناوچانە، حیزبێکی وەک حیزبی دیموکرات زانیویەتی کرماشان و ئیلام پۆتانسیەلی هەیە، وەک ڕەقابەتێک بەرانبەر پەکەکە دەیانەوێت مەیدانێک بخوڵقێنن و کار لەسەر ئەو ناوچانە بکەن، بەهەرحاڵ ئەوەی مەبەستی سەرەکییە دەمەوێت بڵێم پرسی ئاسمیلەیشن پرسێکی واقیعی و مێژوییە و ڕەگێکی قوڵی داکوتیوە، لەوە مەڕوانە ئێستا کەسێکی وەک بێهروز بوچانی لە ئیلامەوە هاتووە و بە کوردی دەدوێ و بیردەکاتەوە و لەسەر ئەم پرسانە ڕادەوەستێ، من و هاوڕێکانم و نموونەکانی وەک ئێمە کەمن، زۆرینەی خەڵکی ئەم ناوچانە خۆ سکی خۆیان بۆ ئێران دەدڕن، ڕێز لە فەرهەنگ و زمانی خۆیان ناگرن، لایەنگیری فارس و سیستمەکەن، لایەنگیری بیری ئێرانشارین، بەڵام ئەوەی گرنگە کەسانی وەک ئێمەش هەن کە ڕۆژ دوای ڕۆژ ئەم بزووتنەوەیە لە کرماشان و ئیلامدا هەیە گەورەتر دەبێت، ئێمە تەنیا نین، بەڵام دەمەوێت بڵێم کە کاری زۆری دەوێت.
=KTML_Bold=چارەسەر و ڕزگاربوون لەم ئاسمیلاسیۆنە گشتگیرە چییە؟ ئایا بێهروز چوارچێوەیەکی کۆنکرێت لە چالاکی هەیە کاریگەریی کرداری هەبێت بۆ ئەو فکرەی کە دەڵێ دەمەوێ بە خەڵکی ئیلام و کرماشان بڵێم ئێوە کێن و شوناستان چییە؟=KTML_End=
من لە پرسی ئاسمیلەیشندا زۆر بە قوڵی لێکۆڵینەوەم کردووە و شارەزاییم هەیە، کۆی ئەو کارانەشی دەیکەم لەو کۆنتێکستەدا گەر چاو لێبکەین کە کەسانێکی ڕەخنەگر هاتن وتیان بێهروز پەڕتووکەکەی لە ئێراندا بڵاوکردۆتەوە، درووستە بێهروز پەڕتووکەکەی لە ئێراندا بڵاوکردەوە و ڕازیبوو بەو سانسۆرەی لەسەری بکرێت، بەڵام کاتێک پەڕتووکەکەم بڵاوکردەوە ئەوەی من بیرم لێ دەکردەوە ئەوە بوو خەڵکی کرماشان-ئیلام، کاتێک دەیخوێننەوە، بیر لەوە بکەنەوە ئەوانیش دەتوانن هێشتاش کورد بن و سەرکەوتووش بن، کورد بن و کاریگەریشیان هەبێت، پێویست ناکا بۆ ئەوەی کار بکەیت کاریگەریت هەبێت سەرەتا ببیتە فارس، چونکە ئەمە سرووشتی سیاسەتی ئاسمیلەیشنە کە مێشکی خەڵک وەها بەرنامە دەکات خۆیان بە کەم ببینن، قسەکردن و پۆشین بە کوردی بە دواکەوتوو بزانن، بۆیە من خۆم تەنانەت هەوڵدەدەم لە ڕواڵەتیشمدا وەها نیشان بدەم و دەناسێنم وابیرنەکەن کورد ناتوانێت پێشکەوتوو بێت، نازانم ئەم قسانەم چۆن وەردەگیرێت، بەڵام ئەمە واقیعیەتی ئێمەیە، ئێمە لەگەڵ خەڵکێکدا ڕووبەڕوین، کە پێیان وایە ئەگەر تۆ کورد بیت گاڵتە پێکراویت، خەڵکێک خۆیان گاڵتە بە خۆیان دەکەن، بە زمان و فەرهەنگ و کوردبوونی خۆیان، شەرم لە هەموو تایبەتمەندی و شوناسێکی خۆیان دەکەن، هەربەم هۆکارەیە من لەنێو کۆمەڵگەی فارسیدا زیاتر لەوەی هەم کوردترم، تا خەڵک بتوانن بیبینن، یا لانی کەم خۆیان پەروەردە بکەن بەوەی دەتوانن کورد بن و مرۆڤی مۆدێرنیش بن، مرۆڤی خاوەن بیروباوەڕی خۆیان بن، دیموکراتیک بن، بۆیە هەموو کارەکانی من بە ئاڕاستەی ئەوێدا لەو کۆنتێکستەدا کۆدەکەمەوە، ئەو پەڕتووکەی ئێستا دەینووسم، ئەو فیلمەی لەکارکردندام لەسەری، هەموو بە زمانی کەلهورین، ئەو زمانەی خەڵکی ئاسمیلەی خۆمان پێیان شەرمهێنەرە و بە سەرچاوەیی دواکەوتویی دەبینن، وا من خەریکم لەپاڵ زمانی ئینگلیزیدا نەک فارسی بەکاریدەهێنم.
پێویستە ئەوەش بڵێم من وەک تاکەکەس کاردەکەم و هەوڵەکانم تاکەکەسییە لەنێو کۆمەڵگەی ئەدەبی کرماشان و ئیلامدا، کەسێکیش نیم خۆم بە فریادڕەس بزانم، ئێمە کەسانی گەورە و بەهێز و بەتوانامان هەیە لە چەشنی سەعید عیبادەتیان، کەسانێکمان هەیە بیست ساڵە بەدوای کۆکردنەوەی وشەی کوردییەوەن و فەرهەنگی کوردی دەنووسنەوە و زۆری دیکە، گەر من لەگەڵ ئەم کەسانە بەراورد بکەیت دەبینی هیچ کارێکم نەکردووە، بەڵام لەو گۆشەیەوە بڕوانین کە من لەدەرەوەی ئێرانم و کاردەکەم، تەنیا دەتوانم لەئاستی تاکە کەسی خۆمدا ئەرکی خۆم بەجێ بگەیەنم، بۆیە ناساندنی پڕۆژەی گەورە بۆ من گەلێک سەختە و ئێستا زۆرینەی کارەکانم بە ئینگلیزی و لەنێو کۆمەڵگەی ئوسترالیا-نیوزلەندن، تواناکانم بۆ نێو ئێران و کرماشان و ئیلام سنووردارە و لەو سنووردارییەدا هەوڵی خۆم دەدەم، بەڵام ئاگادارم کە زۆرکەس هەن زۆر بە باشی و خەمخۆرانە کاردەکەن.
=KTML_Bold=ئاماژەت بە ڕەخنەگرتن سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەڕتووکەکەت لەنێوخۆی ئێراندا کرد، دەمەوێت لەسەر ئەوە بوەستین، چونکە زۆربەی بەتایبەت ئیرانشەهرییەکان بەو بۆنەیە وەک قورمیشکراوی کۆماری ئیسلامی بۆ هەڵوەشاندنی ئێرانی تاوانبارت دەکەن، بۆچی پەڕتووکەکەت لە ئێران بڵاو بووە و چۆن ڕێگەی پێدرا؟=KTML_End=
لەنێو فەزای سیاسی ئێراندا، کەسێک بیرکردنەوەیەکی جیاوازی هەبێت و وەک ئەوان نەبێت، ڕاستەوخۆ ئەم تۆمەتانە دەدرێنە پاڵی، بۆیە ئاساییە گەر ئەوە بە منیش گووترابێت و وەڵامێکی وەهام نییە بۆی، بەڵام سەبارەت بەوەی کە ئەو پەڕتووکە لە ئێراندا چۆن ڕێگەی پێدرا، ئەمە ڕەخنەیەکی جددییە، پێویستە وەڵامم هەبێت بۆی، ئەم پەڕتووکە ڕێگەدرا بڵاو ببێتەوە بە سانسۆرکراوی، وەک زۆر نووسەری دیکە کە لەدەرەوەی ئێرانن و دەنووسن و ڕێگەپێدان لەئێراندا وەردەگرن بۆ بڵاوبوونەوە، واتە ئەوە زۆر سەیر و سەمەرە نییە، بەڵام ئەوەی جێی ئاماژەیە، تا ئێستا لە هیچ جێیەک ئاماژەم پێ نەداوە ئەوەیە کە ڕاستە پەڕتووکەکە بڵاوبۆوە بەڵام 40 ڕۆژ دوای بڵاوبوونەوەی پەڕتووکەکەم لە ئێراندا ڕاوەستێنرا، واتە ئێستا پەڕتووکەکەی من لە ئێراندا ڕاگیراوە، کەم کەسیش ئاگاداریەتی و خۆشم پێم خۆش نەبوو لە سۆشیال میدیا ئەو فەوزایە درووست بکەم، هیچ وەڵام یا هەڵوێستێکیشم نەبووە بۆی، چونکە دوای بڕیاردانم لە بڵاوکردنەوەی لە ئێراندا پەشیمان بووم و بە کارێکی هەڵەی خۆمم بینی، بەڵام ئیدی کێ هەیە لەم دنیایەدا هەڵە نەکات؟!.
=KTML_Bold=لە ئێستادا چەمک و بیری سەربەخۆیی زۆر دەکەوێتە بەر گوێ و باسی لێدەکرێت، لەکاتێکدا ئەم بابەتە لە ساڵانی پێشووتردا زۆر بەدەگمەن دەمانبیست، پێم خۆشە بزانم ڕاوبۆچوونی تۆ سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان چییە؟=KTML_End=
حەزدەکەم ئەوەبڵێم کە من سەربەخۆیی وەک ئامانجێک دەبینم و هیچ کوردێک نییە حەز بەوە نەکات خۆی چارەنووسی خۆی دیاریبکات، وەک هەر نەتەوەیەکی دیکەی سەربەخۆ، بەڵام دید و بیرکردنەوەی من لە سیاسەتدا زۆرتر واقیعییە تا ئایدیاڵی، ببینە ئێمە لە باشووری کوردستان ئەزموونی ڕاگەیاندنی ڕیفراندۆممان کرد، بەڵام بینیمان چی بەسەرهات، بەشێک لە خاکی باشووری کوردستانمان لەدەستدا، زیانی گەورەی گەیاند بە ئەزموونی دەسەڵاتی کوردی لە باشوور و بارودۆخی کورد لە هەموو پارچەکانی دیکەش، بۆیە وابیردەکەمەوە دەبێت ئێمە هەندێک واقیعگەراتر بین لەوەی ئێستا هەین، واتە سیاسەت وەک باڵانسی هێز چاو لێبکەین، لەکات و سات و دەرفەتی گونجاودا ئامانجە نەتەوەییەکانمان بەدیبێنین، گەر نا هەرگیز ناتوانم نکۆڵی لەوە بکەم و بیشارمەوە کە بەڵێ باوەڕم بەو ئامانجە هەیە کە کورد مافی چارەی خۆنووسی هەبێت. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 270 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 03-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە بەهرۆز بوچانی
2. ژیاننامە شەن سابیر
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 270 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک منداڵی شاری کەرکووک لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ساڵی 1973
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
وێنە و پێناس
عەلی ئاغای گەڵاڵی و مام ئاغای گەڵاڵی لە گوندی سۆرمۆسێ سەربە سەقز
وێنە و پێناس
گوندی سەرقەڵا، سەربە شاری سەقز لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی بیستەم
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
پەرتووکخانە
پێشەکییەک بۆ ڕەچەڵەکنامەی هۆزی بەگزادەی موکری (فەیزوڵابەگی)
کورتەباس
زێد سفووک: ئەمریکی، فەرەنسی و بەریتانییەکان بۆ یەکدەنگیی کورد گوشاری زۆر دەکەن
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
یەکێتیی زانایان بۆ ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵا: کورد سەری مار نییە، قوربانیی ژەهری مارەکانە
ژیاننامە
شیروان بەختیار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
وێنە و پێناس
زۆرانبازی بەناوبانگی سەقز کاک محەمەد چەمان گۆلی و ڕاهێنەری بەتوانا کاک موڕاد خانی لە کۆمەڵگەی وەرزشی ئازادی تاران
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
کورتەباس
بەوێنە.. چنینی کلاش لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی مەریوان
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
دوو منداڵی شاری سەقز ساڵی 1982

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەسەن سیساوەیی
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
حەسەن سیساوەیی
ژیاننامە
تالیب مەجید
06-10-2010
هاوڕێ باخەوان
تالیب مەجید
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
18-12-2024
سارا سەردار
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
07-01-2025
کشمیر کەریم
سەرگوڵ حسێن
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
09-01-2025
هەژار کامەلا
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
08-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار مەولوودی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەمیر بێچارە
08-01-2025
زریان سەرچناری
ژیاننامە
فارس قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت
  533,717
وێنە
  113,902
پەرتووک PDF
  20,731
فایلی پەیوەندیدار
  110,036
ڤیدیۆ
  1,786
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,255
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,157
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,481
عربي - Arabic 
33,203
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,525
فارسی - Farsi 
11,730
English - English 
7,865
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,097
پەرتووکخانە 
26,208
کورتەباس 
19,470
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,146
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,940
کۆمەڵکوژی 
10,922
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,458
وێنە و پێناس 
7,665
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,567
ڤیدیۆ 
1,669
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,107
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
779
کارە هونەرییەکان 
774
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,670
MP4 
2,957
IMG 
210,112
∑   تێکڕا 
246,290
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک منداڵی شاری کەرکووک لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ساڵی 1973
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
وێنە و پێناس
عەلی ئاغای گەڵاڵی و مام ئاغای گەڵاڵی لە گوندی سۆرمۆسێ سەربە سەقز
وێنە و پێناس
گوندی سەرقەڵا، سەربە شاری سەقز لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی بیستەم
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
پەرتووکخانە
پێشەکییەک بۆ ڕەچەڵەکنامەی هۆزی بەگزادەی موکری (فەیزوڵابەگی)
کورتەباس
زێد سفووک: ئەمریکی، فەرەنسی و بەریتانییەکان بۆ یەکدەنگیی کورد گوشاری زۆر دەکەن
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
یەکێتیی زانایان بۆ ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵا: کورد سەری مار نییە، قوربانیی ژەهری مارەکانە
ژیاننامە
شیروان بەختیار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
وێنە و پێناس
زۆرانبازی بەناوبانگی سەقز کاک محەمەد چەمان گۆلی و ڕاهێنەری بەتوانا کاک موڕاد خانی لە کۆمەڵگەی وەرزشی ئازادی تاران
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
کورتەباس
بەوێنە.. چنینی کلاش لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی مەریوان
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
دوو منداڵی شاری سەقز ساڵی 1982

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.828 چرکە!