زەڕ بۆ سەر خەزێنە ئەچێ.
زەڕ: زێڕ. خەزێنە: بەو جێگە نهێنییە دەوترێت کە کەسێک زێڕ و کاڵای گرانبەهای تێدا حەشاربدات. لە کوردەواردا هەر کەسێک زێڕ پەیدابکات، لە خەزێنەدا هەڵیدەگرێت، پەندەکە واتە: کەسی خاوەن ئیش و کار گەر خاوەنی سامانێکی کەم بێت، بەهۆی کەسابەتەوە، ڕۆژبەڕۆژ سامانەکەی زیاددەکات. واتە: پارە پارە ئەهێنێ.[1]