زەڕم دا و بەڵام کڕیوە.
زەڕ: زێڕ. لە کوردەواردا کەسانی بەخزمەت و نانبدەن زۆرن کە دەرگای ماڵەکانیان بۆ هەموو کەس کراوەیە، بەهەموو شێوەیەک هاوکاریی و دەستگیرۆیی خەڵکی دەکەن، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە خزمەتی بکەیت، پارەی تیاخەرج بکەیت و پێوەی ماندووببی، کەچی ئەو ئازارت پێبگەیەنێ.[1]