ئەگەر چا چیڕبۆوە نەوعی سەروپێی نییه
وتراویشە: بۆق پێوەدا لەمارێ خراپترە - ئەگەر بۆق پێوە بدات لەکوێرە مارێ پیسترە، چا، گیایەکە لە ناوچە گەرمەکاندا دەڕوێت و بە وشکی لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکرێت و دەکوڵێنرێت و دەخورێتەوە، چا پێویستی بە ئاگرێکی کەم هەیە و زوو قوڵپێ دەدات و هەڵدەچێت، بەڵام سەروو پێی پێویستی بەئاگری زۆر هەیە، زوو کوڵانی چا و درەنگ کوڵانی سەروپێ کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێک کە چاوەڕوانی شتێکی خراپی لێ نەکرێت و ئەنجامی بدات بەتەوەسەوە دەوترێت: ئەگەر چا چیڕبۆوە نەوعی سەروپێی نییە.[1]