ئەوەی لە کۆشیدابوو، بە گۆری وەرکرد.
گۆری: قوربانیی. وەرکرد: فڕیدان بەتوندیی یان توورهەڵدان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە). هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا هەن، ناتوانن نهێنی بپارێزن، تەنانەت هیی خۆشیان، هەر دەرفەتێک بێتەپیش، لە کۆڕوکۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا، کورد وتەنی ژێر بەڕە دەخەنە سەربەڕە. [1]