دەگەر عامێ، هەڕوە شامێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دەگەر عامێ، هەڕوە شامێ) ، یان دەوترێت: لەگەڵ عامێ، بچووە شامێ، هەندێ لە ئیدیۆمەکان پەیوەندیدارن بە پەیوەندی و تێکەڵکێشی زمانەکەمان لەگەڵ زمانی عەرەبی وەکوو وشەی: عام کە گشتی یان زۆرینەی کوردییە، شام: وڵاتی سووریاییە بەتایبەت دیمەشق و دەوروبەری، لە خاکی کوردان دوور بوون بە پیادە و کاروان وەکوو ئەمڕۆ فڕۆکە و ماشێن نەبووە، تا نزیک بن و ئەو ئیدیۆمە بەکارنەهێنان لە کۆندا بە چەند مانگ و ساڵان لەوێ ماونەتەوە، بۆ ڕینوێنی و ڕێنمایی یەکێک بەکاردەهێنرێت کە گۆشەگیر و لاچەپە و تێکەڵی خەڵکی نابێت پێی دەوترێت لەگەڵ زۆرینەی خەڵکی بە ئەگەر چوونە شوێنەکی دووری وەکوو شامیش بۆیە وتراوە: دەگەر عامێ، هەڕوە شامێ.[1]