ناو: سارا
نازناو: سارا خزریانی
ناوی باوک: سدیق
ساڵی لەدایکبوون: 1996
شوێنی لەدایکبوون: #بۆکان#
$ژیاننامە$
سارا خزریانی لە ساڵی 1996 لە شاری #بۆکان# کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی #کوردستان# لەدایک بووە، بە زگماکی دووچاری کەمئەندامییەکی جەستەیی بووە، بەڵام سارا توانایەکی تایبەتیی لە هونەری نیگارکێشیدا هەیە، کە لە هەندێک حاڵەتدا کەسێکی ئاسایی توانای ئەنجامدانی نییە. سارا لە تەمەنی 9 ساڵییەوە دەستی بە وێنەکێشان کردووە، کاتێک لە قوتابخانەی پێداویستی تایبەت (قوتابخانەی لادن) لە شاری بوکان هانی پێشکەوتنی داوە، لە تەمەنی 10 ساڵیشدا ناوی خۆی تۆمار کردووە لە قوتابخانەیەکی هونەری، ئەویش وانەی بنەڕەتی وتووەتەوە لە بنەماکانی نیگارکێشان.
تا ئێستا 13 پێشانگای بە بۆنەی جیاجیا لە بوکان و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەنجامداوە، لەوانە شارەکانی (تاران، #ورمێ#، و شارە جیاوازەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا) ، کە ژمارەیەکی زۆر لە تابلۆکانی تابلۆی خۆیشی فرۆشتووە. ئەم هونەرمەندە بۆکانییە جگە لە نیگارکێشان لەسەر کانڤاس، بە خەڵوز و قەڵەم، دیزاینیش دەکات و بەرهەمی سێ ڕەهەندیش درووست دەکات. هەروەها لە نیگارکێشان لەسەر شووشە یان دیکۆپاج چالاکە و ئیلهام لە سرووشت و کەلوپەلەکانی دەوروبەری وەردەگرێت و ستایلەکانی بۆیەی زەیتی و قەڵەمی ڕەش پەیڕەو دەکات.
سارا خێزریانی ساڵی 2009 بۆ ماوەی 2 ساڵ لەلای مستەفا شیرزاد یەکێک لە مامۆستا بەناوبانگەکانی بوکان کاری وێنەکێشانی خوێندووە و دواتر لە ساڵی 2011 لەگەڵ مامۆستا پارسا بە شێوەیەکی پیشەیی فێری نیگارکێشانی زەیتی بووە.
یەکەمین پێشانگای تابلۆکانی لە ساڵی 2016 لە قوتابخانەی لادن نمایشکرا و لە ساڵی 2019 لە یەکێک لە پڕۆفیسۆرەکانی بوکان فێری دیزاینی پیشەیی بووە و لە هەمان قوتابخانە بڕوانامەی بەدەستهێناوە.
سارا خێزریانی هونەرمەندێکە کە کەمئەندامی جەستەیی، تواناییەکانی سنوورداری نەکردووە و تەنانەت لە هەندێک کەسی ئاسایی سەرکەوتووتر درێژەی بە ژیانی خۆی داوە.
ئێستا (2023) ، هاوکات لەگەڵ کەمئەندامییەکەی، چەند خوێندکارێکی لە قوتابخانەکەیدا هەیە کە بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ لە سارا خێزریانییەوە بە باشترین شێوە فێری هونەری نیگارکێشان و وێنەکێشان دەبن. [1]