کەسێ نەمرێ، بەو چاوە دەیبینێ.
مەبەست لە ڕاستییە، لە ژیاندا کۆمەڵێک ڕاستی هەیە نکوڵی لێناکرێت، هەندێک کەسی دانا و زیرەک زوو پێی دەگەن، هەندێک درەنگ، گرنگ لەوەدایە کە هەمووان پێی دەگەن، بۆ شتێک بەکاردێت کە مرۆڤ زۆر لێی دڵنیا بێت، دڵنیایی بدات لەوەی کە هەموو کەسێک ئەو ڕاستییە دەبینێت. [1]