قاچ مشار چاو مێروولە
زەردە، سەوزە، بۆرە، سوورە
مەبەست لە کوللەیە، (کوللە: گیانەوەرێکی بچووکی باڵدارە، لەسەر دانەوێڵە دەژیی) ، قاچ مشار، مەبەست لە دوو قاچی گەورەی دواوەی کوللەیە کە زبرە لە شێوەی مشار، چاو مێروولە، مەبەست لە چاوی کوللەیە کە شێوەی ئاوێتەییە و لە وردیدا بە مێروو چووێنراوە، زەردە، سەوزە، بۆرە، سوورە، مەبەست لە ڕەنگەکانی کوللەیە کە بەپێی وەرز ڕەنگی دەگۆڕێت. وەڵام (کوللە) .[1]