ماست نییە بە یەخەیدا ڕژابێت.
لە کۆمەڵگەدا کەسە دڵ و دەروون باشەکان، بەو بڕە سامانەی هەیانە، بەردەوام دەستگیرۆیی خەڵکی دەکەن، بەڵام هەندێک کەس کە پیاوەتی لەگەڵ دەکرێت، پێی نازانێت و زوو لەبیری دەکات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە سپڵە و پێنەزان بێت، هیچ چاکەیەکی لەبەرچاو نەبێت.[1]