ئەوەی سەری خۆی بدا لە سەردەرێ، دەبێ مایینی خۆی بدا بە کەرێ.
سەردەر: پڕاوپڕ (فەرهەنگی کانی)، مایین: ئاژەڵێکی چوارپێی بەهێزە، لە کوردەواردا هەمیشە لە کەر بەقیمەتر بووە، واتە هەر کەسێک مامەڵەی بیسەرەوبەر بکات، زیان دەکات و زۆر دەدات بەکەم. بۆ کەسێک بەکاردێت لە سەودا دا لە سنووری خۆی دەرچێت، تووشی زیان بێت. [1]