سوار لە زین ئەهێنێتەخوار.
زین لە تەختە و چەرم درووستدەکرێت، لەسەر پشتی وڵاخ دادەنرێت، سوار لەسەری دادەنیشێت (فەرهەنگی خاڵ) ، واتە: کەسێک لە پێگە و جێگەیەکی تایبەتیدا بێت، کەسێک بێشەرمانە بیهێنێتەخوار و خۆی بچێتە جێگەی دانیشێت. بۆ کەسی بێشەرم و دڕ بەکاردێت کە بە ئاشکرا جێگە بە خەڵکی لێژبکات.[1]