#یانەی وەرزشی ڕانیە# ئەم وەرزە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی یانەکەی کە بەشداری خولی نایابی یانەکانی کوردستانی کردووە، بەڵام لە حەوت یاری ڕابردوو تەنیا خاوەنی حەوت خاڵە، ژمارەی خاڵەکانیشی نزیک لە یانەکانی تر، بۆیە ئەم وەرزە یانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستا ڕەفیق سەعید دەیەوێت کێبڕکێ بکات لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە کە خولەکە هێشتا زۆری ماوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، لەم بارەشەوە مامۆستا ڕەفیق سەعید ڕاهێنەری یانەی ڕانیە بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئێمە لە خولەکە حەوت یاریمان ئەنجامداوە و دووبراوە بووین و یەک یاری یەکسان بووینە، چوار یاریش دۆڕاوین، بەڵام دۆڕانەکانمان بە جیاوازی یەک گۆڵ بووە، ئاستیشمان لە زۆربەی یارییەکان باش بووە بەهەڵەی بچووک دۆڕاوین، لە ڕووی گرفتەکانیش وتیشی هیچ گرفتێکمان نییە لە ڕووی ئیداری و هونەری و یاریزانان و دارایش گرفتی ئەو تۆمان نییە، تەنیا گرفتی گەورەمان ئەوەیە کە تیپەکەمان تیپێکی تازەیە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، بۆیە کەسایەتی تیپەکە هەندێکی دەوێت بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەین و پێویستمان بە کاتە، دەمانەوێ تیپەکە بەهێزتر بکەین لە ڕووی کەسایەتی ناویاریگا و گۆڵ کردن و بەرگری کردن، پێویستە تیپەکەم لەم ڕوانگەیەوە بەرەوپێش بچێت، بۆ یارییەکانیش لە هەموو یارییەکان ئەدامان زۆر باش بووە بەشێوازی تەکنیکی زۆر باشە، یاریزانەکانیشمان تێگەیشتنیان بۆ بیرۆکەکانی من زۆر باشە، تەنیا گرفتی ئێمە لە پێشەوەی یاریگایە لە 15خولەکی کۆتایی ناتوانین باڵادەستی خۆمان بنوێنین و گۆڵ تۆماربکەین ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ کوالێتی یاریزانانمان لە پێشەوە دەبێت تیپەکە بەرەووپێشتر ببرێت، باوەڕ ناکەم هیچ گرفتێکی گەورە لەم تیپە هەبێت.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 353 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!