گایەک بدە و گوێزێک بخۆ بەیانیان، گایەک بدە و گوێزێک مەخۆ بە شەوان.
گوێز یەکێکە لە خۆراکە پڕ بەهادارەکانی وڵاتی کوردەوار، لەبەر ئەوەی چەور و قوورسە، کاتی خواردنی دیاریکراوە، واتە: مرۆڤ گایەک بخوات بە ئەندازەی ئەوە بۆ لەش گران نییە کە شەو گوێز بخوات. مەبەست لەوەیە کە بەیانیان گوێز خواردن باشە بەڵام شەوان خراپە. [1]