کا بۆ خۆم، جۆ بۆ کەرەکەم.
ئەو کەسانەی کە باریان بردووە لەم شار بۆ ئەو شار، شەو چوونەتە خان، (خان شوێنێکی دووقاتە، قاتی سەرەوەی جێگەی حەوانەوەی بازرگانە و قاتی خوارەوەش جێگەی وڵاخەکانیانە)، دەڵێن: لە خاندا جێگەی کەس نەمابوو، کابرا داوای شوێنی بۆ کەرەکەی دەکرد، بە کەسێک دەوترێت کە شت بۆ خۆی نەبێت، کەچی داوای زیاتر بۆ هاوڕێکەی بکات. [1]