کەر کە جۆی دی، کا ناخوا.
لە کۆمەڵگەی کشتوکاڵیدا کەر بۆ باربردن و گواستنەوە بەکاردێت، لە هەندێک کاتدا جۆی دەدرێتێ بۆ ئەوەی قەڵەو بێت، وەکو تر گیا یان کای پێدەدرێت، بە کەسێکی چڵێسی سووک دەوترێت کە خواردنی زۆری لە بەردەمدابێت، تەنیا لەو بەشانە بخوات کە دڵخوازی خۆیەتی. [1]