کەچەڵ شاییە یا چەمەرە، لە هەر کوێ ترشی چەمەرە.
چەمەر: شیوەن و گریانی بە کۆمەڵ بۆ کەسێکی مردوو (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا لە شایی و چەمەردا چێشت بۆ میوان لێدەنرێت، بە کەسێکی چڵێسی پیسخۆر دەوترێت کە لە هەر شوێنێک خواردن هەبێت، ئەو لەوێ بێت و خۆی تێربکات، بێ ئەوەی فەرموو کرابێت. [1]