ماچتم ناوێ، چڵم و ڕینکتم لێلادە.
ڕینک: بۆ کەسی لەڕ و لاواز و بێهێز بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، مرۆڤ لە ژیانیدا هەر کارێک دەکات، بۆ ئەوە ئەنجامی دەدات کە قازنجی لێی دەستکەوێت، نەک زیان، مەبەست لە دڵخۆش کردنێکە کە ئاژاوە و سەریەشەی لەدوابێت، واتە: خۆشییەکم ناوێت کە ئازاری بەدواوەبێت. [1]