ئاگری بە دەسکە چیڵی.
چیڵ: ماکەو مێیەی کەو (فەرهەنگی خاڵ)، کەو یان ماکەو باڵندەیەکی گەردن بەخاڵی جوانە، لە کوێستانەکانی وڵاتی کوردەواردا دەژیی، ماکەو سرووشتی وایە لە کاتی جووتبووندا سەرنجی نێرەکەو ڕادەکێشێت و زۆر جار نێرەکەوەکان لەسەر ماکەو بەشەڕدێن و جەستەی یەک تا ئاستی مردن بریندار دەکەن، بە ئافرەتێک دەوترێت کە سەرنجی پیاوان تا ئاستی شەیدابوون ڕابکێشێت. [1]