مژدەی هێلکەیەک دەنکە پەمووانەیەکە.
پەمووانە: قۆزاخەی پەمووە کە بەقەر هێلکەیەک دەبێت، مەبەست لەو شاباشەیە کە لە پای هەواڵێکی بچووک دەدرێت، قۆزاخە: گوڵی بەری پەمووە کە ناوەکەی پڕە لە لۆکە (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە مزگێنی بۆ هەر شتێک بەقەدەر ئەوشتەیە کە مزگێنییەکەی بۆ دەکرێت، گەر کەسێک مزگێنییەکەی بە قەدەر هێلکەیەک بێت، بە ئەندازەی پەموویەک پاداشت دەکرێت. [1]