نان لۆ خۆم، جلک لۆ ژنەکەم، جۆ لۆ کەرەکەم.
لە کوردەواردا نەریت وایە، هەر کاتێک میوان ڕوو لە ماڵێک کرد، بەباشی نانی دەدرێتێ و خزمەت دەکرێت، بەڵام هەندێک کەس ڕوودارە، چەند بخوات، کە هەستا ئەوەندەش دەبات. واتە: کەسی ڕوودار و سکبرسیی بە هیچ تێر ناخوات و چاوی پڕنابێت، هەرچی دەستکەوێت کۆیدەکاتەوە و دەیبات. [1]