وەک قاپی دەمی سەگ وایە.
لە کوردەواردا سەگ ئاژەڵێکی بەوەفایە، بەڵام لە تێڕوانینیی ئایینە ئیبراهیمییەکاندا، چەپەڵ و پیسە، هەر شتێک لێی بکەوێت گڵاو دەبێت، بە شتێک دەوترێت کە پیس و چەپەڵ دەمیان تێنابێت. یان مەبەست لە بابەتێکی گرنگە کە ناکەس و خەڵکانی بێ زانەکی قسەیان لەسەر کردبێت و هەموویان بەیەکدا ئاڵۆسکاندبێت، بەشێوەیەک ڕاستکردنەوەی زۆر ئاسان نەبێت. [1]