وتیان: ئێستر باوکت کێیە، وتی: خاڵم ئەسپە.
لە کوردەواردا مایین و نێرەکەر لێک جووت دەکرێت، ئەو بەچکەیەی دێیە دنیاوە پێی دەوترێت: ئێستر، واتە: ئێستر دایکی مایینە و باوکی کەرە، ئێستر ڕووی نایەت بڵێت: باوکم کەرە، دەڵێت: خاڵم ئەسپە. بە کەسێک دەوترێت کە خێزانەکەی ناوبانگی خراپی هەبێت، ڕووی نەیەت ناویان بەرێت، بەناچاری خۆی بە خێزانێکی ناوداردا هەڵواسێت. [1]