ژن مەکران بکات، پیاو دەرەقەتی نایێ.
مەکر: پەڵپی نازدارانە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: پیاو چەند بەهێز بێت، توانا و دەسەڵاتی ناز و مەکری ژنانی نییە. مەبەست لەوەیە ژن بیەوێت بەشێویەکی ژیرانە، خواستەکانی خۆی بەسەر پیاودا بسەپێنێت، بەنازەوە پەڵپی لێدەگرێت، پیاو کۆڵی ئەو هەموو نازەی پێ هەڵناگیرێت. [1]