پشتەڕێ بووه
ڕێگە و ڕێ لە گوندەکانی کوردستاندا زۆر بەکارهێنراون وەکوو: سەرڕێ، بەرڕێ، پشت ڕێ، ناوڕێیان-ناوڕیان، ڕێی کاروانیان و...تاد، ئەو گوند و شارەدێ و شارۆچکە و شارانەی کە کەوتونەتە سەرڕێیان زۆرتر و زووتر گەشەی دەکەن و دەبنە ئاوەدانی فراوانتر و گەورەتر دەبن، ئەو شوێنانەی کە ڕێگەی سەرەکیان لێ لادەدرێت لاتەریک و لاپەڕگ و پشت ئاو دەکرێن و بەرەو پووکانەوە و دواکەوتن و تەریکبوون دەڕۆن و گەشانەوە و پێشکەوتنی ڕادەوەستێت وەکوو #کۆیە# لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە وڵاتی ئێراق لە ساڵی (2003)ەوە، ڕێگەی #سلێمانی#-#هەولێر# کە بەناو شارەکەدا دەڕۆیشت گوێزرایەوە بۆ دۆڵی #خەلەکان# و #سماقوڵی# کۆیێ پشتەڕێ بووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێک لەسەر کار لابدرێت و هیچی بەدەست نەمێنێت یان شارەدێ و شارۆچکەیەک خزمەتگوزاری پێشکەش نەکرێت بەتەوسەوە دەوترێت: پشتەڕێ بووە. [1]