پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
27-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  532,082
وێنە
  113,342
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,256
ڤیدیۆ
  1,729
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
عەرەب بەرامبەر کوردە نەک شیعە و سوننە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

عەرەب بەرامبەر کوردە نەک شیعە و سوننە

عەرەب بەرامبەر کوردە نەک شیعە و سوننە
=KTML_Bold=عەرەب بەرامبەر کوردە نەک شیعە و سوننە=KTML_End=
#عارف قوربانی#

چەند رۆژێکە پڕۆژەیاسای گێڕانەوەى زەوى و خانووی زەوتکراو بۆ خاوەنەکانیان لە پەرلەمانى عێراقە، خوێندنەوەى یەکەم و دووەمى بۆ کراوە و رۆژى 3ى ئەیلوول خرابووە بەرنامەى کارەوە بۆ ئەوەى دەنگى لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆى ناڕەزایەتیی کوتلە سوننییەکان کە دژى پڕۆژەیاساکەن، هەروەها بەهۆى ئەوەى کوتلە شیعییەکانیش پشتگیریى عەرەبە سوننییەکانن لەم بابەتەدا، نەیانهێشت ئەو دانیشتنەى پەرلەمان بەڕێوەبچێت و روونیش نییە ئەگەر کورد گوشار نەخاتە سەریان لە داهاتوودا، دەهێڵن بە هەمان ناوەڕۆکەوە لە پەرلەمان تێپەڕێت یاخود نا.

ئەوەى لێرەدا گرنگە پێش هەر شتێکى دیکە سەرنجى بخرێتەسەر، کە لەناو هێز و کوتلە سیاسییە عەرەبییەکانى عێراقدا رەنگیداوەتەوە، رووحى زاڵى عەرەبچێتییە بەسەر کێشە و ناکۆکییە ئەزەلییەکانى شیعە و سوننەدا لە هەمبەر هەر پرس و بابەتێک پەیوەندى بە نەتەوەى کورد و جوگرافیاى کوردستانەوە هەبێت، هەموو کێشە و ناکۆکییە مەزهەبى و سیاسییەکانیان وەلادەنێن و پێکەوە رووبەڕووى کورد دەبنەوە.

سوننە و شیعە لەسەر بنەڕەتییەکانى ئایینى ئیسلام ناکۆکن، لەسەر مێژووى ئیسلام و جوگرافیاى ئیسلام ناکۆکن، لەسەر شێوازى حوکمڕانیی ئیسلام و بەڕێوەبردنى دەوڵەتى ئیسلامى ناکۆکن، بە هەموو شێوەیەک بۆ یەکدی لە بۆسەدان. هەر کامیان جڵەوى دەسەڵاتى کەوتبێتە دەست هەوڵى پاکتاوکردنى ئەوى دیکەى داوە. لە سەتەى رابردوو هیچ شتێک نەما دەسەڵاتى سوننەى عەرەب بە عەرەبى شیعەى نەکەن. لە دوو دەیەى رابردووشدا کە دەسەڵات بە دەستى شیعەوەیە بە زیادەوە تۆڵەى خۆیان لە سوننەکان کردووەتەوە و ئێستاش تەواوى ناوچە سوننییەکان لەژێر کۆنترۆڵى میلیشیا شیعییەکاندا ناڵە ناڵیانە. هەر لەناو ئەو پەرلەمانەش سەرۆکى پەرلەمان کە پشکى عەرەبى سوننەیە، شیعەکان لێیان زەوتکردوون و رێگە نادەن کوتلە سوننییەکان کەسایەتییەکى سوننەى دەرەوەى بازنەى شیعە بخەنە سەر کورسیی سەرۆکى پەرلەمان، بەڵام کاتێ پرس و بابەتێک لە پەرلەمان گفتوگۆى لەبارەوە بکرێت و پەیوەندى بە گەلى کوردستانەوە هەبێت، ئەم (دوو دووژمنە باوک کوشتەیە) دەچنە یەک سەنگەرەوە و دژ بە کورد یەک دەگرن.

بە درێژایى دوو دەیەى رابردووى تەمەنى عێراقى نوێ، لە دەیان وێستگەدا ئەم دیمەنە چەند بارە بووەتەوە. ئەم یەکهەڵوێستییەى ئێستاشیان بەرانبەر بە پڕۆژەیاساى گەڕانەوەى زەوى و خانووى زەوتکراو، دوا هەڵوێست و دوا دیمەنى پێکەوەییان نابێت لە دژى کورد. چەند ناکۆکى و دووژمنایەتییەکانى نێوان سوننە و شیعە قوڵتریش ببنەوە، لە بەرانبەر کورد و کوردستان، ئەوان عەرەبن نەک شیعە و سوننە.

هەر ماجەرای خودى ئەم پرسە (گێڕانەوەى زەوی و خانووى زەوتکراو بۆ خاوەنەکانیان) گەواهى ئەو راستییە تاڵەیە، کە هەر جارەو بە پاساو و بیانوویەکەوە ئەم پرسە مردار دەکەنەوە. لە گەرماوگەرمى دواى رووخانى سەدام و لە سەردەمى حوکمى پۆڵ بریمەردا، ئەنجوومەنى حوکم بڕیاریدا هەموو بڕیارەکانى (مجلس قیادە سەورە) هەڵبوەشێنێتەوە. هەموو ئەو موڵک و زەویوزارانەى لە سەردەمى #بەعس# دەستیان بەسەرداگیراوە، بە بڕیارى مجلس قیادە سەورە بووە. واتا دەبوو هەر ئەوکات ئەم مافە بۆ خاوەنەکانى بگێڕدرایەتەوە، بەڵام نەیانکرد. دواتر لە سەردەمى یەکەم خولى ئەنجوومەنى نیشتمانى و ساتى نووسینى یاساى کاتى بەڕێوەبردنى دەوڵەت هەمان قەوان لێدرایەوە. دواتریش چەند جارێک لە پەرلەمان و لە ئەنجوومەنى وەزیران لەژێر ناو و پەرچەمى جیاوازدا، هەمان بڕیار دەمەزەرد دەکرانەوە و تائێستاش هەر جێبەجێ نەکراون.

هۆکارى سەرەکیی مانەوەى ئەم کێشەیە لە عێراق، بەهۆى کوردەوەیە. هەرچەندە سەدام تەنیا دەستى بەسەر زەوى و ماڵ و موڵکى کورددا نەگرتووە، لە ناوەڕاست و خواروویى عێراقیش، بە بەغداى پایتەختیشەوە هاوشێوەى کوردستان، ماڵ و موڵکى چەندین گرووپ و کەسایەتیی ئایینى و سیاسى دەستیان بەسەردا گیراوە، بەڵام دواى رووخانى سەدام شیعەکان بە زەبرى هێز مافى خۆیان بە زیاترەوە وەرگرتەوە. ئەوەى ماوەتە لە بەغدا گێڕانەوەى ماڵ و موڵکى کوردە فەیلییەکان و مەسیحییەکانە. لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمیش، ئەوەى تائێستا بە زەوتکراوی ماوەتەوە زەوی و زارى کشتوکاڵى و خانووى کورد و تورکمانە.

دەسەڵاتى ئێستاى بەغدا ئەگەرچى 180 پلە پێچەوانەى دەسەڵاتى پێشووترى عێراقە، بەڵام نایەوێ لەم پرسەدا بڕیارەکانى سەدام هەڵوەشێنێتەوە، چونکە پەیوەندیی راستەوخۆى بە سیاسەتى تەعریبەوە هەیە کە بەشێکە لە ستراتیجى دەوڵەت و هەر کامیان دەسەڵات بگرنەدەست، درێژەپێدەرى دەبن. هەموو ئەو ماڵ و موڵک و زەویوزارانەى کورد لە بەغدا و لە بەدرە و جەسانەوە بۆ #کەرکووک# و دەشتى نەینەوا زەوتکراوە، لە چوارچێوەى سیاسەتى پاکتاوى رەگەزى کورد، بەخشراون بەو عەرەبانەى لە چوارچێوەى سیاسەتى تەعریبدا هێندراونەتە ناوچەکە. یاخود بۆ هەڵکەندنى کورد لەسەر خاک و زێدى خۆى خاوەندارێتیی زەوییە کشتوکاڵییەکان خراونەتە سەر وەزارەتەکانى نەوت و دارایى و دامودەزگە سەربازییەکانى عێراق، بۆیە ئەم پرسە بەلاى عەرەبەوە جا شیعەبن یان سوننە، بابەتێکى ستراتیجییە.

بەڵام ئەوەى جێگەی هەڵوەستەکردنە ئەوەیە، کورد بە هەمان ئەو بایەخە ستراتیجییەوە لەم پرسە ناڕوانێت. سەربارى ئەوەى تواندرا نەخشە رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنى بە رێگەى دەستووری و یاسایى بدۆزرێتەوە، بەڵام لەبەرئەوەى دەسەڵاتى زاڵ کە هەژموونى بەسەر جومگە و دامەزراوە دەوڵەتییەکاندا هەیە و دژى چارەسەربوونى ئەو کێشانەیە، نەتوانراوە هەنگاو بە ئاراستەى چارەسەر بگیرێتەبەر، بە پێچەوانەوە لەم دوو دەیەیەى رابردوودا کێشەکان ئاڵۆزتر و زیاتر کراون. هۆکارەکەشى ئەوەیە کورد ئەم پرسەى نەکردە ئەولەویەتى کارکردنى لە بەغدا، ئەگینا لە چەندین وێستگەى رابردوودا کوردیش دەیتوانى گێڕانەوەى ئەم مافەى بکردایەتە مەرج بەسەر عەرەبەکانەوە.

هەرچەندە تازە زەمەن ناگەڕێتەوە، بەڵام پێویستە عیبرەت لە رابردوو وەربگرین. ناکرێت لەبەرئەوەى هەموو دەرفەتەکانى رابردوو تێپەڕێن، یاخود لەدەستدران و کەس سەرزەنشت نەکرا لەسەریان، ئیدى بێباک و کەمتەرخەم بین لەوەى کە دەرفەتێکى دیکە هاتەپێش، لێگەڕێین ئەویش لەدەستبچێت.

ئەم خولەى پەرلەمانى عێراق دەتواندرێت وەک سەرلەنوێ رەخساندنەوەى دەرفەتێکى نوێ ببیندرێت بۆ دەستپێکردنى هەنگاوى کردارى بە ئاراستەى چارەسەرى موڵکدارێتى کە بۆ کورد بەرامبەرە یان یەکسانە بە ریشەى تەعریب. بۆ دەڵێم ئەم خولەى پەرلەمانى عێراق؟ لەبەرئەوەى کورد زۆرینەى دەستەى سەرۆکایەتییەکەى پێک دەهێنێت و بەهۆى ناکۆکیی سوننە و شیعەوە، سەرۆکە سوننییەکەى دوورخرایەوە و وا بۆ ساڵێک دەچێت دوو جێگرە کوردەکە، پەرلەمان بەڕێوەدەبەن. جێگرى یەکەمى کوردێکى فەیلى شیعى و جێگرى دووەمیشى کوردێکى سوننەى کەرکووکییە. زۆربەى زەوى و خانووى زەوتکراویش لە بەغدا ماڵ و موڵکى کوردە فەیلییەکانن و لە ناوچە کوردستانییەکانیش بەشى هەرە زۆریان لە کەرکووکە. بۆیە دەبێت ئەم دوو کارەکتەرە کوردەى پەرلەمانى عێراق بەڕێوەدەبەن، درک بەوە بکەن بەرپرسیارێتیی مێژووییان لە ئەستۆیە بۆ ئەوەى ئەم دەرفەتە لە دەست کورد نەدرێت.

لە پێشتردا چەندجارێک هەوڵى ئەوە دراوە پڕۆژەیاسایەک بخرێتە بەردەستى پەرلەمان، بەڵام هەوڵەکان سەریان نەگرتووە یاخود لە دەستپێکەوە مرادار کراونەتەوە، بەڵام ئێستا بەشێک لە پرۆسە یاساییەکەى لە پەرلەمان تێپەڕاندووە، هەنگاوێکى دیکەى ماوە بکرێتە یاسا. پێویستە ئەم پڕۆژەیاسایە بکەنە پێشمەرجى کارەکانیان، یان ئەوەتا نابێت رێگە بە تێپەڕینى هیچ پڕۆژەیاسایەک بدەن و پەرلەمان پەکبخەن، یان دەبێت ئەم پڕۆژەیاسایە تێپەڕێنن.

سەربارى ئەوەى فراکسیۆنە کوردییەکان لەم پرسەدا لە بەغدا یەکهەڵوێستن، دەبێت لە کوردستانیشەوە هێزە سیاسییەکان ببنە پاڵپشت بۆ دوو جێگرە کوردەکە و فراکسیۆنە کوردییەکان، بەڵام جێگەى نائومێدى و نیگەرانیی گەورەیە کە هێزە سیاسییەکان درک بە بایەخ و گرنگیی ئەم پرسە و قۆستنەوەى دەرفەتەکەى بەغدا ناکەن، لەم چرکەساتە گرنگ و هەستیارەدا هەموو سەرنج و تواناکانیان لە شەڕەجنێوى ناو راگەیاندن دژ بەیەک چڕکردووەتەوە. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 78 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 09-08-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە عارف قوربانی
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 08-09-2024
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-09-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
فۆڵدەرەکان: کوردانی فەیلی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 11-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 78 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
کورتەباس
مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس، سوپاسنامەیەک بۆ ئومێد قەرەنی شاعیر و وەرگێڕی کورد دەنێرێت
کورتەباس
شیعر و دەستنووسێکی مێژوویی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان لە هەولێر بۆ شێخ عەلائەدینی خەلان
کورتەباس
گوندی دەرە تفێ، یان گوندی حاجی لەق لەقەکان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
بە بەشداریی سەدان کەسی نێوخۆیی و بیانی، یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو
کورتەباس
خواست لەسەر وەرزشی مەلەوانی زۆر بووە
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
بنار عەباس
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
08-01-2023
سروشت بەکر
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
یانەی وەرزشی ڕواندز
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
27-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  532,082
وێنە
  113,342
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,256
ڤیدیۆ
  1,729
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
کورتەباس
مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس، سوپاسنامەیەک بۆ ئومێد قەرەنی شاعیر و وەرگێڕی کورد دەنێرێت
کورتەباس
شیعر و دەستنووسێکی مێژوویی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان لە هەولێر بۆ شێخ عەلائەدینی خەلان
کورتەباس
گوندی دەرە تفێ، یان گوندی حاجی لەق لەقەکان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
بە بەشداریی سەدان کەسی نێوخۆیی و بیانی، یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو
کورتەباس
خواست لەسەر وەرزشی مەلەوانی زۆر بووە
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
بنار عەباس
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.766 چرکە!