جەولەی دووەم لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو، لە بەهێزترین یاری ئەو جەولەیەدا و لە دەرەوەی یاریگاکەی، کوڕانی پێشمەرگەی سەوز پۆش بوونە میوانی یانەی مەسافی.
یارییەکە لە کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #19-06-2024# و لەسەر یاریگەی یانەی مەسافی بەڕێوەچوو تێیدا و هەر لە سەرەتاوە پێشمەرگەکان، ویستی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یاریەکەیان هەبوو بەو پێگەیەی کە لە یەکەم یاریان تووشی شکست بوو بوون و بۆ قەرەبوو هەوڵەکانیان چڕ کردبووەوە و سەرەنجام و لەنیوەی دووەمی یارییەکە بە ئاست و ئەنجام پێشمەرگەی پاڵەوان توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن دوایی ئەوەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بردنەوەیان بەدەست هێنا.
گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگە لە ڕێگەی هەردوو یاریزان (محەمەد تەقی و دانا مستەفا) وە تۆمار کران و بەو ئەنجامەش کوڕانی پێشمەرگە بە سێ خاڵی زێڕینەوە گەڕانەوە شاری شاران، شاری #سلێمانی#.
بە ئەنجامی یارییەکانی جەولەی دووەم لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی یانەکانی ئێراق، پێشمەرگە بە 3 خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی دێت لە دوای یانەی دیالی کە خاوەن 4 خاڵە.[1]