ناونیشانی توێژینەوە: سەرژمێری گشتی دانیشتوان، توێژینەوەی زانستی بۆ پێشبینی ژمارەی دانیشتوانی عێراق و شیکاری سەرژمێرییەکانی ساڵانی 1884 بۆ 1997
ناوی توێژەران:
1- پ.ی.د. هەندرێن عەبدوڵڵا
2-م.ی. ئاریان عومەر
شوێن: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دامەزراوەی میدیایی درەو#. [1]
=KTML_Bold=پوختەی توێژینەوە=KTML_End=
لەم تووێژینەوەیەدا سەرنجمان خسووەتەسەر مێژووی قۆناغەکانی سەرژمێریکردنی دانیشتووانی ئێراق، بەپێی ئەو داتا فەرمییانەی کە لە دەزگای ئاماری ئێراقیدا بڵاوکراوەتەوە سەرژمێریکردن 10 ساڵ جارێک ئەنجامدراوە، بەپێی سەرچاوە بەردەستەکان لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانییەکان، ساڵی 1884 ژمارەی دانیشتووانی ئێراق 1,400,000 کەس بووە، بەڵام یەکەم سەرژمێری فەرمی لە ئێراقدا ساڵی 1920 ئەنجامدراوە، دانیشتووانی ئێراق ژمارەی دانیشتووانی ئێراق بەگوێرەی ئەم سەرژمێرییە (2، 849، 282) کەس بووە. هەروەها کۆتا سەرژمێری فەرمی لە ساڵی 1997 کە بەدەر لەسێ پارێزگای هەرێمی کوردستان (#هەولێر#، سلێمانی و #دهۆک#) ئەنجامدراوە، دانیشتوانی ئێراق ( 22، 046، 244) کەس بووە.
ئامانجمان لەم تووێژینەوەیە خستنەڕوویەکی زانستیانەی سەرژمێرییەکانی ڕابردووە کە لە ئێراقدا ئەنجامدراون هەروەها پێشبینیکردنی ژمارەی دانیشتووانی ئێراقە بۆ سەرژمێری 2024 و ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 2027 و دەرخستنی کاریگەریی هەریەکە لە کلتوور و کات لەسەر زیادبوونی ژمارەی دانشتووان، لەسەر بنەمای ئاماری ساڵانی 1884 بۆ 1997 بە بەکارهێنانی مۆدێلی 'چەماوەیی' ڕوو لە زیادی ڕێژەیی دوای ئەنجامدانی تێستی پێویست بۆ مۆدێلی ناوبراو بۆمان دەرکەوت کە ژمارەی پێشبینیکراوی ئێراق بۆ ساڵی 2027 بریتییە لە 48، 960، 820 هەروەها 'کاریگەریی کلتور' کە دەرخەری زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانە بەپێی کلتور ئەنجامەکەی بریتی بووە لە ( 138، 239) کەس لە هەر ملیۆن کەسێکدا، وە نرخی لاری (سلۆپ) کە دەرخەری زیادببوونی ژمارەی دانیشتووانە لەژێر کاریگەریی کات، ئەنجامەکەی بریتی بووە لە (16، 342) کەس بۆ هەر ملیۆن کەسێک. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=608935&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق 1884-1997=KTML_Link_External_End=