=KTML_Bold=مەسرور بارزانی لە چی بردیەوە؟=KTML_End=
#ئاسۆ حاجی#
ڕێککەوتنی #هەولێر# و بەغدا لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە، بۆ خەڵکی کوردستان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بەلایەنی کەم لە دوو لایەنی زۆر گرنگ، کە هەردووکیان بە دەسکەوت و سەرکەوتن بۆ حکومەتی کوردستان و شاندی دانووستانکاری و لە سەرووی هەردووکیشیانەوە سەرۆکی حکومەت هەژمار دەکرێن.
یەکەمیان، چەمک و گوتاری رادەستکردن و خۆڕادەستکردنیان پوچ کردەوە، کە ببووە گوتاری زاڵی ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی کورد لە بەغدا، کە لە کوردستانیش ژمارەیەک سیاسی بڕیاربەدەست و هەندێک بزاڤی سیاسی پاڵپشتیان دەکردن و کاریان بۆ سەرخستنی ئەو گوتارە دەکرد، کە ئەگەر بە هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان تەواو نەبووایە، ئەوە ئەوەندە بێهێز دەبوو، کە خۆزگە بە هەڵوەشاندنەوەی بخوازرێت، بەڵام پێداگری و مکوڕی کەسیی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەوەی کە هەولێر کار بۆ رێککەوتن دەکات، نەک خۆڕادەستکردن، هاوکێشەکەی پێچەوانە کردەوە.
دووەم، پرسی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتە قۆناغێکی نوێ و گرنگ، کە وەک کارتێک لە دژی هەرێمی کوردستان لە دەستی نەیارانی ناوخۆیی و دەرەکی دەرهێنرا لەوەی وەک بابەتێکی چەواشەکاری بەکاربهێنرێت و چیتر وەک سەرچاوەی نەهامەتییەکان تەماشا نەکرێت، وەک ئەوەی هەوڵی بۆ دەدرا.
هەروەها ئەو راستەقینەیە جارێکی دیکە بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخۆیش نیشاندرا، کە هەرێمی کوردستان لایەنی چارەسەرە نەک گرفت درووستکەر، ئەوەشی کرد کە هێزە توندڕەوەکان بە تایبەتی شیعە لە عینادی سیاسیی خۆی بێتە خوارێ و مل بۆ هێزی مەنتق بدا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=