=KTML_Bold=فەلسەفەی هەژاران و #مەسرور بارزانی#=KTML_End=
#ئاسۆ حاجی#
لە نوێترین کتێبم بەناوی (چاوگی هێز، بارزان بیر و فەلسەفە و ڕێباز) کە لەو نزیکانە چاپ دەکرێ و بڵاودەکرێتەوە، باسم لە فەلسەفەی هەژاران کردووە لە ناو عەقیدەی بارزان، کڕۆکی ئەو فەلسەفەیە هاندانی خەڵک نییە بۆ ئەوەی ڕێگای هەژاری و پڕپووتی هەڵبژێرن بۆ ئەوەی لە خوای پەروەردگار نزیک ببنەوە، بەڵکو لە عەقیدەی بارزان ئەو فەلسەفەیە تەواو پێچەوانەیە و بەگژداچوونەوەی هەژارییە و هاندانی خەڵکە بۆ ئەوەی تێبکۆشن لە پێناو ژیانێکی خۆشتر. بەشێکی دیکەی ئەو فەلسەفەیە لە عەقیدەی بارزان خۆدانەبڕاندنە لە خەڵکی سادە و هەژار، گوێ لێ گرتن و گەنگی پێدانیانە.
ئەوەی لەو دیمەنانەی ئەمڕۆی سەردانیەکەی مەسرور بارزانیم بینی بۆ بازاڕی قەیسەریی شاری #هەولێر#، بە تایبەتی دانیشتنی لەگەڵ مام نازم و لە ڕێگای ئەوەوە گوێگرتن لە ڕاستەقینەی ژیانی خەڵک و گلەیی و گازندە و پێویستی و پێداویستییەکانیان، ئەو دڵنیاییەی دامێ کە هێشتا ژیان خێری تێدا ماوە و ئەو ڕێباز و عەقیدەیە زیندوو و بە گڕ و تینە. چوونکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگای لە خۆ مەزنترەکانی بزر نەکردووە و ئومێدێکی مەزن هەیە کە سبەینێمان لە ئەمڕۆ گەشتر و باشتر بێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=