=KTML_Bold=خاڵەکانی ڕێککەوتنی نێوان #هەولێر# و بەغدا=KTML_End=
#ئاسۆ حاجی#
هەولێر و بەغدا لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتوون:
- بەردەوامیی ناردنی مووچە.
- دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە.
- دواخستنی هەڵبژاردن بە ڕێککەوتنی نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بۆ مانگی ئۆکتۆبەر.
- سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکان لەلایەن یونامی. هەولێر ناوەندی بڕیاردان بێت نەک بەغدا. ئەنجوومەنی دادوەریی کوردستان سکاڵاکان یەکلایی بکاتەوە و بڕیار لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بدات.
- کارکردن بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ گەڕاندنەوەی کورسیی کۆتاکان.
- دامەزراندنی ئەنجوومەنێک لە نێوان هەردوولا بۆ بە پەلە ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی کێشەکان و هەوڵدان بۆ زوو چارەکردنیان.
ئەوانە دەرهاویشتەی ئەو سیاسەتەیە، کە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکوەزیران #مەسرور بارزانی# پەیڕەوی کرد و سەرکەوتوو بوو لەوەی جارێکی دیکە پرسی عێراق بخاتەوە سەر مێزی بایەخی وڵاتانی کاریگەری وەک ئەمەریکا، کە تێیدا پرسی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان وەک کێشەیەکی جددی و جێگەی گرنگیپێدانی گەورە ئامادەیی هەیە. لە دوای شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ئەوە بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا ڕوونبووەوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر بە بایەخترین و هەستیارترین جوگرافیایە و دەبێت لەسەر لیستی بایەخ بمێنێتەوە، پرسی کورد و بەهێز مانەوەی قەوارەی دەستووریی کوردستان کرۆکی سەر لەنوێ بایەخپێدانیان بێت.
ئەوەی جێی گومانە ئەوەیە، پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئێران ستراتیجییە و پەیوەندیی لەگەڵ ئەمەریکا تەکتیکییە؛ بۆیە تەنها بەردەوامیی فشارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خۆڕاگری و سازشنەکردنی کوردستان، دەتوانن دۆخەکە بەو هاوسەنگییە بهێڵنەوە، ئەوەش بەر لە هەموو شتێک پێویستی بە کۆبوونەوەی هەموو لایەنە کوردستانییەکانە لە دەورەی سیاسەت و هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مامەڵەکردنی لەگەڵ بەغدا دا، نەوەک هەر لایەک و لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی تەسکی حزبی خۆی فڕێبداتەوە باوەشی بەغدا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=