نۆبەرە ڕۆنەکەرە پاشەبەرە ئابڕووبەره
نۆبەرە: یەکەم منداڵی خێزان کە منداڵی گەورەیە بە نۆبەرە دادەنرێت چ کوڕ بێت چ کچ بێت، زۆر باش پەروەردە دەکرێت و دەیانەوێت مرۆڤێکی تەواو دەربچێت فێری داب و نەریت و ئەرک و ماف دەکرێت، بەڵام پاشەبەرە: دوا منداڵی خێزانە چ کوڕ بێت یان کچ، زۆرترین نازی پێ دەدرێت و زۆر نازدار پەروەردە دەکرێت و نازینۆکییەکەی وا دەکات لە دەست دەربچێت و کاری نەفامانە و ئابڕووبەرانە دەکات بۆیە کوردەواری ستایشی نۆبەرە دەکات و دەڵێت: نۆبەرە ڕۆنەکەرە پاشەبەرە ئابڕووبەره. [1]
تێبینی: نۆ: لەم وشەیەدا ژمارە نۆ نییە، بەڵکوو بەواتای نوێ یاخود تازە. وەک: نۆماڵ و نۆچەژن و نۆپێچکە.